|
خه‌ونامه‌ی کوردی
به‌شی نۆیه‌م
(1) : ده‌ریا ::
له خه‌ودا ده‌سه‌ڵات دار یان لێپرسراوێکی به هێزو به توانا‌و ترسناك
و دادپه‌روه‌ره و خه‌ڵکی پێویستیان پێ یه‌تی ، ده‌ریا بۆ بازرگان
کاڵه‌و شت و مه‌که ،
بۆ کرێکاریش خاوه‌ن کاره‌که‌یه‌تی ، بینینی ده‌ریا مانای به دی هاتنی
هیواو ئامانج و مه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی بچێته ناو ده‌ریاوه
ئه‌چێته لای ده‌سه‌ڵات دار یان کار به‌ده‌ست ، دانیشتن یان پاڵ که‌وتن
له‌سه‌ر ئاوی ده‌ریا مانای ده‌ست خستنه ناو کار‌و باری ده‌سه‌ڵات داره
، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌موو ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و
دونیای ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌و که‌سه‌ی تا توینێتی ئه‌شکێ ئاوی ده‌ریا
بخواته‌وه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت و هه‌ندێ پاره‌شی له ده‌سه‌ڵات
داره‌وه پێ ده‌گات ، هه‌روه‌ها خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا مانای
فێربوونی ئه‌ده‌به ، هه‌ڵگرتنی ئاوی ده‌ریا به تاس یان به قاب یان
به مه‌نجه‌ڵ (.....هتد) زۆر باشه ، ئه‌و که‌سه‌ی له ده‌ریا
بپه‌ڕێته‌وه له دوژمنه‌که‌ی پاره وه‌رئه‌گرێت ، ئاوی ده‌ریا بگاته
گه‌ڕه‌کێك و زیانی نه بێت بۆ دانیشتوانی گه‌ڕه‌که‌که مانای ئه‌وه‌یه
کاربه‌ده‌ست یان ده‌سه‌ڵات دار سه‌ردانیان ئه‌کات و پاره‌یان ئه‌داتێ ،
خواردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا گوناه و غه‌م و خه‌فه‌ت ناهێڵێ ، ئه‌و
که‌سه‌ی میز بکاته ناو ده‌ریا به‌رده‌وام ئه‌بێت له گوناه کردن ،
بینینی ده‌ریا له دوره‌وه باش نی یه ، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا
تا که‌نار مانای زوڵم و زۆرداری کاربه‌ده‌سته و باش نی یه ، که‌م
بوونه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا لاواز بوونی کاربه‌ده‌سته ، که‌وتنه ژێر ئاوی
ده‌ریا غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌ش پاك نه‌بێت ئه‌وه خه‌راپ
تره ، مه‌له‌وان کردن له ناو ئاوی ده‌ریا هه‌وڵدانه بۆ ده‌رچون له
گیر‌و گرفت ، وون بوونیش له‌ناو ئاوه‌که و یان مردن و خنکان له‌ناو
ده‌ریا شه‌هید بوونه ، چونکه خنکاو شه‌هیده ، ئه‌و که‌سه‌ی بکه‌وێته
ناو ئاوی ده‌ریاو نه‌خنکێ جار به‌جار سه‌ری ده‌ربهێنێته ده‌ره‌وه
کارو‌باری دونیای زۆر ئه‌بێت ، له‌وانه‌یه پاره‌و ڕزقی ده‌ست که‌وێت
له وانه‌شه گوناهی زۆر بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخاته ناو
پاپۆڕێك تا پڕ ئه‌بێت ئه‌و که‌سه کوڕێکی ئه‌بێت زۆر ئه‌ژێ ،ئه‌و
که‌سه‌ی ئاوی ده‌ریا بخواته‌وه یان ده‌ست نوێژی پێ بشوا کارو‌باری چاك
ئه‌بێت و ئه گه‌ر له زیندان دا بێت ده‌ر ئه‌چێ ،بینینی مردوو له ناو
ئاوی ده‌ریا مانای ئه‌و مردوه له ناو دۆزه‌خ دا ده‌سوتێ ، چونکه
ده‌ریا به مانای دۆزه‌خیش دێت هه‌روه‌ها ده‌ریا سه‌فه‌ر و پاره و
جه‌نگه ، ئاوی ده‌ریا ئه‌گه‌ر شیرین بێت ئاده‌میزادێکی به ئیمانه
ئه‌گه‌ر سوێر بێت بێ ئیمانه ، خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا
ئه‌فه‌رموێ
{{ والبحر المسجور ، ان عذاب ربك لواقع }}
سوڕه‌تی الطور/ 6، لێره‌دا خوای گه‌وره سوێند به ده‌ریا ئه‌خوات
ئه‌تونین بڵێین ده‌ریا سوێند خواردنه ،ده‌ریا به مانای پیاو و
ئافره‌تی ڕه‌وشت خه‌راپ و فێڵ باز دێت ،له‌وانه‌یه باوك و دایکیش بێت
، هه‌روه‌ها ده‌ریا به‌ندینخانه‌ی ئاژه‌ڵه و پیشه‌سازی فره‌وان و
شاری کراوه‌یه ، زیادبوونی ئاوی ده‌ریا مانای باران بارینه و
شه‌پۆڵی ده‌ریاش توند‌و تیژی یه‌و باش نی یه .
(2) : پرسه ::
بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه و بۆ هه‌ژاریش قازانجه ، بۆ ئه‌و
که‌سه باشه که گیر‌و گرفتی هه‌یه ، ئه‌و که‌سانه‌ی له ئیش و کاریان
دا زه‌ره‌ر ئه‌که‌ن پێویستیان به پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خه‌ڵکی هه‌یه ،
سه‌ره خۆشی کردن له خه‌ڵکی ئاسایش و هێمنی یه ، پرسه دانانه‌وه بێ
هۆ یان بێ کاره‌سات مانای ئه‌وه‌یه ڕووداوێك ڕوو ئه‌دات و پێویستی
به پرسه ئه‌بێ .
(3) :بینینی ئافره‌ت وه‌ك پیاو ::
ئافره‌تێك له خه‌ودا جل و به‌رگی پیاوله به‌رکات و خۆی وه‌ك پیاو
ببینێ باری ژیانی چاك ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر جل و به‌رگه‌که ڕێك و پێك و
پوخته نه بێت باری ژیانی ئه‌گۆڕدرێ به‌ڵام به ترس وله‌رز ، ئه‌و
ئافره‌ته‌ی له خه‌ودا شێوه‌ی وه‌ك پیاوی لێ بێت بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی
باشه ، یه‌کێك له‌خه‌ودا وه‌ك گاور‌و جوله‌که ببیندرێ ئه‌و که‌سه
حه‌ز له ئاین و جه‌ژن و خۆشی و شادی ئه‌وان و هاوسه‌رایه‌تی کردنیان
ئه‌کات .
(4) : باخه‌وان ::
له خه‌ودا پیاوێکه خه‌ڵکی بۆ لای ئافره‌تان بانگ ئه‌کات ، باخه‌وان
له خه‌ودا هه‌ڵسوڕێنه‌ری کارو‌باری ئۆردووگاو مزگه‌وت و که‌نیسه‌و
قوتابخانه یه .
(5) :باوێشك ::
له خه‌ودا کرده‌وه‌ی شه‌یتان و خه‌راپه کاری یه ، هه‌روه‌ها بێ
تاقه‌تی و ته‌مبه‌ڵی و نوێژ نه‌کردنه ، ئاده‌میزاد له کاتی نوێژ کردن
دا نابێ باوێشك بدات چونکه له‌وانه‌یه شه‌یتان له کاتی باوێشك دان
بچێته ناو گیانی ، له‌وانه‌یه باوێشك دان نه‌خۆشی بێت و ئه‌و
نه‌خۆشه چاك نابێته‌وه .
(6) : توو ::
توو پاره‌یه ، تووی ڕه‌ش پاره‌یه‌کی زۆره و تووی سپی پاره‌یه‌کی
که‌مه ، دار توو پیاوێکی پاره‌داره‌و مندالیشی زۆره ، خواردنی توو
زۆر باشه .
(7) : پرد ::
له‌خه‌ودا زانست و نوێژ و ڕۆژوو ماندو بوونی دونیایه ، هه‌روه‌ها
پاره‌و هاوسه‌رو کوڕ‌و دایکه ، پردی گه‌وره‌و له به‌ردو ئاسن درووست
کراو
زۆر باشه و پردی بچوك وله خۆڵ دروست کراو ئه‌وه‌نده باش نی یه ،
جۆری پرده‌که‌و چۆنی یه‌تی دروست کردنی باش و خه‌راپی ئه‌و خه‌وه
ده‌رده‌بڕێ .
(8) : نامه ::
نامه ناردن یان نامه وه‌رگرتن پله‌و پایه‌ی به‌رزه ، ئه‌گه‌ر
له‌نامه‌که‌دا نوسرابوو له خه‌راپه کاری دورکه‌ره‌وه مانای به دی
هاتنی نیاز‌و مه‌به‌سته ، ئه‌گه‌ر نامه‌که مژده‌ی تیا بێت پاشه‌ڕۆژێکی
باشی ئه‌بێت و پاره‌ی ئه‌بێت و ژن دێنێ و منداڵیشی ئه‌بێت .
(9) : وورچ ::
له‌خه‌ودا که‌م ئه‌ندام و فێڵبازو هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و ئاژاوه‌یه ،
هه‌روه‌ها ئافره‌تێکی قه‌ڵه‌وه یان دیل و زیندانی کردنه ، وورچ له
خه‌ودا دوژمنێکی بێ ئه‌قڵ ودزێکی فێڵ بازه ، هه‌روه‌ها وتراوه وورچ
ئافره‌تێکی له‌ش فرۆشه ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا سواری پشتی بێت زینا
ئه‌کات .
(10) : باڵ ::
له‌خه‌ودا کوڕه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ دوو باڵی هه‌یه دوو
کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی بشکێ کوڕه‌که‌ی نه‌خۆش ئه‌که‌وێ ،
ئه‌گه‌ر باڵی ده‌رچێت و لێ ببێته‌وه کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ، فڕین به باڵ
سه‌فه‌ره ، ئه‌و که‌سه‌ی باڵی هه‌بێت و نه‌فڕێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ
، ئه‌گه‌ر باڵه‌که قورس بێت و نه‌توانێ پێ ی بفڕێ ئه‌وه گوناهی
هه‌یه‌و سزاشی ئه‌بێت .
(11) : فڕیین ::
له‌خه‌ودا سه‌فه‌ره ، فڕیین بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی سه‌فه‌رناکه‌ن بێ ئیش و
کاری یه ، فڕیین له سه‌ربانێکه‌وه بۆ سه‌ربانێکی تر مانای به جێ
هێشتنی پیاوێکی به‌ناوبانگ و چونه لای پیاوێکی تری به‌ناوبانگه ،
ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له ماڵی خۆیه‌وه بفڕێت و بچێته مالی پیاوێکی ناسراو
ئه‌وه شووی پێ ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵێکی ناسراوه‌وه بفڕێت و
بچێته ماڵێکی نه‌ناسراو ئه‌و که‌سه ئه‌مرێ چونکه ماڵی نه‌ناسراو
گۆڕه ، به‌ندکراو له خه‌ودا بفڕێ به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت ، فڕیین به
سه‌رکه‌وتویی بێت سه‌فه‌ره ، له خه‌ودا له‌گه‌ڵ باڵنده فڕین
هاوڕێیه‌تی کردنی چه‌ند که‌سێکی غه‌ریبه ، ئه‌و که‌سانه‌ی لوت
به‌رزن و له خۆیان ڕازین له خه‌ودا بفڕن خه‌وه‌که‌یان قه‌بووڵ نی یه
، پێش بڕکێ له گه‌ڵ یه‌کێك دا بکه‌یت و له کاتی ڕاکردنه‌که‌دا بفڕی
زاڵ ئه‌بیت به‌سه‌ری ، فڕین بۆسه‌ر شاخ زۆر باشه و سوودی زۆره ،
ئه‌وکه‌سه‌ی له خه‌ودا بفڕێ چی ی له دڵدا بێت بۆی دێته دی ، یه‌کێك
له کاتی فڕیین دا بکه‌وێته سه‌ر چی ئه و شته‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، یان
له باری ئایین دا هه‌ڵه‌ی هه‌یه ، فڕیین له ئاسمان بێ گه‌ڕانه‌وه
نه‌خۆشی یه بێ چاك بوونه‌وه و ئه‌نجامیشی مردنه ، فڕیین له
خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه بێ باڵ به‌دی هاتنی هیواو مه‌به‌سته ، ئه‌و
که‌سه‌ی له ئاستی یه‌ك به‌رزایی بفڕێ بێ ماندوو بوون کارو‌باری ڕاست
ئه‌بێت ، فڕین به باڵ بۆ هه‌مو خه‌ڵکی باشه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك قاچی
له سه‌ره‌وه بێت و سه‌ری له‌خواره‌وه بێت و بفڕێ باش نی یه ،
نه‌خۆش بفڕێ ئه‌مرێ .
ئه‌توانن به‌م ئیمێله‌ی خواره‌وه پرسیاره‌کانتان بنێرن له ماوه‌ی
یه‌ك ڕۆژدا وه‌ڵامتان ئه‌ده‌ینه‌وه ئیتر سوپاس :
www.xawnama@hotmail.com
باوکی ڕه‌نج
2008-04-01
|