|
خه‌ونامه‌ی کوردی
به‌شی چواره‌م
هاوڕێ‌یه‌کی ئازیز نامه‌یکی ناردوه‌و تیای دا خه‌وه‌که‌یمان بۆ ئه گێڕێته‌وه‌و و ئه‌ڵێ :
له خه‌وما به‌سواری ئۆتۆمۆبێل (پاص) سه‌فه‌رم ئه‌کرد ، له رێگا پاصه‌که لای دا‌و هه‌موومان چوینه ناو بینایه‌ك ، نه‌م زانی بیناکه چی یه ، به‌ڵام ئه‌ونده‌ی پێ نه‌چو خۆم بینی له‌ریزی نه‌فه‌ره‌کان راوه‌ستاوم و خۆم بۆ نوێژ کردن ئاماده ئه‌که‌م ، نی یه‌تی دوو رکه‌عه‌ت نوێژی جه‌نازه‌م هێناو پێڵاوه‌که‌شم هه‌ر له‌پێ بوو، نوێژه‌که‌م کرد‌و له‌جێی خۆم دانیشتم و خواردنیان هێناو هه‌موومان نانمان خوارد ، حه‌ز ئه‌که‌م بزانم خه‌وه‌که‌م مانای چی یه ؟
ئازیزم سه‌فه‌ر مانای ده‌ربڕینی ره‌وشتی خه‌ڵکی یه ، ئه‌گه‌ر هه‌ژار بیت ئه‌وه ده‌وله‌مه‌ند ئه‌بیت ،یان له حاله‌تێکه‌وه ئه‌چیته حاڵه‌تێکی تر ، نازانم گه‌رایته‌وه یان نا به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه تۆبه کردنه و دوور که‌وتنه‌وه‌یه له گوناه ، ئه‌و بینایه‌ی چویته ژووره‌وه‌و نوێژت تیا کرد ئه‌وه مزگه‌وته تۆ‌و ئه‌وانی تریش که نوێژتان ئه‌کرد هه‌ر که‌سه‌و به پێی هه‌وڵ و کاره‌که‌ی خۆی قازانج ئه‌کات وحه‌ڵاڵ و حه‌رامی خۆتان ئه‌زانن ، نوێژی جه‌نازه له خه‌ودا پاڕانه‌وه‌یه
له‌خوا چونکه تۆ که نوێژ ئه‌که‌یت له هه‌ڵسان و دانیشتن واتا له ژماره‌ی ڕه‌کعه‌ت هه ڵه‌ت هه‌یه به‌م جۆره نوێژه‌که‌ت که‌م و کوڕی تیایه هه‌وڵده خۆت چاك که‌یته‌وه ، نان خواردنه‌که‌شت سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمنان و رزقێکی حه‌ڵاڵه نازانم چیت خواردوه به‌ڵام خواردنی زۆر‌و خۆش و به‌تام ته‌مه‌ن درێژی یه ، ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت به پێڵاوه‌وه نوێژت کردوه ، له هاوسه‌ره‌که‌ت جیا نابیته‌وه هه‌رپێکه‌وه ئه‌مێننه‌وه ، واتا په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و هاوسه‌ره‌که‌ت پته‌وه .
ئێستاش چه‌ند ووشه‌یه‌کی دیکه‌تان بۆ شی ئه‌که‌مه‌وه :
(1): ئاوریشم : بینینی ئاوریشم خۆشه‌ویستی یه ، ده‌سه‌ڵات دار یان پاشا جل و به‌رگی ئاوریشم له‌به‌ر کات پایه‌به‌رز تر‌و گه‌وره‌تر ئه‌بێت ، مردو ئاوریشمی له‌سه‌ر بێت له‌و دونیایه پایه به‌رزه ،ئاوریشمی زه‌ردو سور نه‌خۆشی یه ، هه‌روه‌ها کرده‌وه‌ی چاکی ئه‌و که‌سانه ده‌رده‌بڕێ
که شایه‌سته‌ی ئه‌وه‌ن بچنه به‌هه‌شت ، یان بگه‌نه پله‌و پایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ، ئاوریشم خواستنی ئافره‌تێکی به ئابڕوو به شه‌ڕه‌فه ،هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ی ده‌رچونه له خه‌م و خه‌فه‌ت وپه‌ژاره‌وه به‌ره‌و خۆشی و کامه‌رانی .
(2): پیاز :خواردنی پیاز باش نی یه ، ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بێت و له خه‌ودا ببینێ پیاز ئه‌خوا ئه‌مرێ ،ته‌ڕه پیاز هه‌وڵ و کۆشش و کارکردنه بۆ به ده‌ست هێنانی قازانج ،ته‌ڕه پیازی زۆر ته‌ندروستی باش و خه‌م و خه‌فه‌ت و جیابونه‌وه‌یه ، خواردنی پیاز بۆ نه‌خۆش باشه ، ئه توانین بڵێین پیاز پاره‌یه .
(3): هێلکه : هێلکه له ناو قاپ دا بێت ئه‌وه ئافره‌ته ، ئه‌وه‌ی ببینێ مریشکه‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕی ئه‌بێت ، خواردنی هێلکه به کاڵی خواردنی پاره‌ی حه‌رامه یان زینایه یان کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه هاوسه‌ره‌که‌ی وه‌ك مردوی لێ دێت یان ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕێکی کافر‌و بێ ئیمانی ئه‌بێت ، کڕ که‌وتنی مریشك له‌سه‌ر
هێلکه‌و له‌پاشان دا ده‌رچونی جوچکه مانای زیندو بونه‌وه‌ی باس و کرده‌وه‌ی مردوێکه ،له‌وانه‌شه ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی جوچکه‌کان ئه‌و ماڵه منداڵیان ببێت ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی زۆری هه یه ئه‌و که‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌کرێت له رێ لا بدات ، هێلکه‌ی کوڵاو چاره‌سه‌ر بوونی کاروبارێکی ئاڵۆزاوه و ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه و خواردنیشی ژن هێنانه‌و ژنه‌که‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده ، ئه‌و که‌سه‌ی هێلکه‌یه‌کی بدرێتێ ئه‌وه کوڕێکی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هێلکه‌که بشکێ کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ،ئه‌وه‌ی تۆکڵی هێلکه بخوات ئه‌وه کفن دزه ، به‌کورتی هێلکه مانای ژن هێنان و منداڵ بون وزێڕو زیو و گۆڕ و کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌و هاتنه‌وه‌ی که‌س و کاره .
(4): خۆشی و شادی : له‌خه‌ودا گریانه له‌وانه‌شه کۆتایی خه‌م و خه‌فه‌ت بێت ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ دڵخۆشه دڵته‌نگ ئه‌بێت .
(5):ژه‌هر:له خه‌ودا پاره‌یه ، یه‌کێك ژه‌هر بخوات و گیانی بئاوسێ ئه‌وه‌نده‌ی ئاوسانه‌که پاره‌ی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر هیچی لێ نه‌یه‌ت ئه‌وه خه‌م و خه‌فه‌ته ، ژه‌هری کوشنده مانای مردنه ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ژه‌هر بخوات غه‌مبار ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ببینێ ژه‌هرئه‌خوات ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ژه‌هر بداته خه‌ڵکی تر ئه‌وه زینا ئه‌کات .
(6): منداڵی ساوا :خه‌م و خه‌فه‌ت و ماندو بوونه له په‌روه‌رده کردنی منداڵ ، هه‌ڵگرتنی منداڵێکی ساوا زۆر باشه و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵی ئه‌گرێ ئه‌گه‌ر له‌زیندان بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت یان هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ،له دایك بوونی منداڵ له ده‌مه‌وه مانای مردنه .
(7): بوك و زاوا :بینینی بوك و زاوا به رازاوه‌یی خۆشی و شادی یه ، ئه‌وه‌ی ببینێ زاوایه‌و بوکه‌که‌شی دیار نی یه ناویشی نی یه و ناسراویش نی یه ئه‌و که‌سه ئه‌مرێ یان یه‌کێك ئه‌کوژێ ، ئه‌گه‌ر بوکه‌که‌شی بینی ئه‌وه به پێی جوانی بوکه‌که‌و مانای ناوی ده‌رگای رزقی لێ ئه کرێته‌وه .
(8):باڵا : کور ت بونه‌وه‌ی باڵای به‌رز له خه‌ودا باش نی یه ، باڵای به‌رز له خه‌ودا فیتنه‌و دوو ڕووی یه ، باڵا له ڕاده‌ی ئاسایی زیاتر به‌رزبێته‌وه و بگاته ئاسمان یان زۆر کورت بێته‌وه‌و ئاسایی نه بێت مانای مردنه ، کورت بونه‌وه‌ی باڵا مانای لاچونه له پله‌و پایه ، باڵای به‌رزی ئاسای مانای به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌سته .
(9):دان که‌وتن : دان که‌وتن له خه‌ودا ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌گه‌ریه‌کێك له خه‌ودا بینی هه‌مو دانه‌کانی که‌وت ئه‌و که‌سه زۆر ئه‌ژێ و ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌مو دانه‌کانی که‌وت نه‌یانی بینیه‌وه نزیکترین که‌س و کاری پێش خۆی ئه‌مرن یان نه‌خۆش ئه‌که‌ون، یه‌کێك ببینێ دانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی که‌وته ناوده‌ستی ئه‌وه پاره‌ی بۆ دێ ، ئه‌گه‌ر ببینێ که‌وته باوه‌شی ئه‌وه کوڕیان
ئه‌بێ ، ئه‌گه‌ر بکه‌وێته سه‌ر زه‌وی ئه‌وه کاره‌ساتی مردنه ،ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت له خه‌ودا دانی بکه‌وێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، که‌وتنی دانه‌کانی خواره‌وه غه‌م و په‌ژاره و ئازاره ،که‌وتنی هه‌موو دانه‌کان مانای مردنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و ماڵه‌دا ده‌ژێن ،ئه‌گه‌ر یه‌کێك دانه‌کانی که‌وت و خۆی هه‌ڵیانی گرته‌وه ،مانای ئه‌وه‌یه منداڵه‌کانی ئه‌مرن ،ئه‌وه‌ی دانی بکه‌وێت و نانی پێ نه‌خورێ ئه‌وه ده‌ست کورت و هه‌ژار ئه‌بێت ،دان خزم و که‌س و کارمانه دانه‌کانی سه‌ره‌وه پیاوه‌کانن له خزم و که‌س و کاری باوك دانه‌کانی خواره‌وه‌ش ئافره‌تانن له خزم و که‌س و کاری دایك ، هه‌ر دانێك یه کێکه له که‌س وکارمان ،به کورتی دان ته‌مه‌ن
درێژی و مردن وپاره‌و ژیان و نهێنی ده‌رده‌بڕێ ،دان جولانه‌وه نه‌خۆشی یه ،دانی دروستکراو له زێڕ باشه به‌ڵام له‌وانه‌شه ماڵ سوتان بێت ،دانی دروستکراو له زیو زیان و زه‌ره‌ره ، درێژ بوونی دان مانای شه‌ڕ و ناکۆکی و ئاژاوه‌ی ناو ماڵه .
تا به‌شی داهاتووی خه‌ونامه به خواتان ئه‌سپێرم خواتان له‌گه‌ڵ .
::::::::::::: باوکی ڕه‌نج :::::::::::::::
. |