خه‌ونامه‌ی کوردی
به‌شی ( 3 )
فه‌رمون له‌گه‌ڵ چه‌ند ووشه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌ڵبژێردراو له فه‌رهه‌نگی خه‌ونامه‌ی کوردی :
(1) : که‌روێشك : که‌روێشك له خه‌ودا ئافره‌ته ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی ده‌ست که‌وێت ئه‌وه ژن دێنێ ، ئه‌گه‌ر که‌روێشکه‌که سه‌ر ببڕێت ئه‌وه ژنه‌که‌ی بۆ نامێنێته‌وه ، هه‌روه‌ها ووتراوه که‌روێشك پیاوێکی ترسنۆکه ، یان ئافره‌تێکی باش نی یه ، ئه‌وه‌ی هه‌ندێ گۆشت و پێستی که‌روێشکی بدرێتێ له ئافره‌تێکه‌وه هه‌ندێ پاره‌و یارمه‌تی پێ ده‌گات ، ئه‌وه‌ی که‌روێشکێکی
بچکۆله‌ی نێره بگرێت کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت.
(2) : شه‌یتان : بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای هه‌ڵه‌کردنه ، له یه‌کێ له پیاو چاکانیان پرسی ووتیان ئایا شه‌یتان ده‌نوێ ؟ پیاو چاکه‌که له‌وه‌ڵام دا پێ که‌نی و ووتی ئه‌گه‌ر شه‌یتان بنوێت ئه‌وه به‌چاکی ده‌هه‌سێینه‌وه ، هه‌روه‌ها بینینی شه‌یتان له‌خه‌ودا مانای نوێژ نه‌کردن وپاره دزین و گوناه کردنه ، هه‌روه‌ها فێڵ و فێڵ بازی و سحر حه‌سودی و جیابونه‌وه‌ی ژن و
مێرده ، شه‌یتان له خه‌ودا پادشایه‌کی زۆردار‌و کافر‌و بێ ئیمانه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ بۆته شه‌یتان ئه‌و که‌سه کوێر ئه‌بێ یان چاوی تێك ئه‌چێت و باش نابینێ یان له دینه‌که‌ی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه یان به فێڵ و فێڵ بازی و قۆڵ بڕینه‌وه هه‌ندێ پاره‌ی ده‌ست ئه‌که‌وێ یان ئه‌توانێ دوژمنانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکوژێ ئه‌وه فێڵ بازێکی وه‌ك شه‌یتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ .
(3) : ناو : ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌خه‌ودا ناوی گۆڕاو بوه ناوێکی دیکه هه‌روه‌ك ئه‌و ناوه‌ی له خه‌ودا لێیان نا یان به‌و ناوه‌ی له‌خه‌ودا بانگیان کرد به پێی ئه‌وناوه باری ژیانی ئه‌و که‌سه ئه‌گۆردرێ ، ئه‌گه‌ر ناوی ببێته (کامه‌ران ) له خۆشی دا ئه‌ژێ ئه‌گه‌ر ببێته (صالح) ده‌بێته پیاوێکی چاك و خوا ناس ئه‌گه‌ر ببێته ( چیا ) ئه‌وه شکۆمه‌ند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ببێته
(گوڵزار) لای خه‌ڵکی خۆشه‌ویست ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا ناوی ( شه‌ل و کوێر ) به‌ناوی یه‌کێکه‌وه بنوسێ یان بۆ نمونه ئه‌گه‌ر ناوی ( چالاك ) بێت و به ناوی (چالاکه شه‌ل ) بانگی بکه‌ن له داهاتودا شه‌ل ئه‌بێت یان به‌ناوی (چالاکه کوێر) بانگی بکه‌ن له‌داهاتودا کوێر ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ناوێکی ناخۆشی لێ ئه‌نێن ئه‌و که‌سه له ژیاندا شه‌رمه‌زارو عه‌یبدار ئه‌بێت یان توشی نه‌خۆشی ئه‌بێت ، ناوی خۆش خۆشی و شادی دێنێ .
(4) : باینجان :له کاتی خۆیی دا ده‌ست که‌وتنی خێر و رزقه به هه‌وڵێکی که‌م ، ئه‌گه‌ر کاتی خۆی نه‌بێت باش نی یه ، خواردنی باینجان له خه‌ودا مانای کین ده‌ربڕین و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه بۆ راوچیش راوێکی چاك و خێر‌و خۆشی یه .
(5) :ده‌رگا : ده‌رگای کراوه ده‌رگای رزقه ، چۆنیه‌تی ده‌رگای ماڵ چۆنیه‌تی ئافره‌ت ده‌رده‌بڕێ ده‌رگای دانه‌خراو یان ده‌رگای کراوه مانای ئه‌وه‌یه ئافره‌ته‌که ژنه‌و به ته‌مه‌نیشه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك ده‌رگای ماڵێکی له‌ئاسن دروست کراوی داخست ئه‌و که‌سه ژن دێنێ ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بوو شووئه‌کات ، تێكچونی ده‌رگا مانای تێك چونی باری ژیانی خاوه‌ن خانوه‌که‌یه ،
ده‌رچونی ده‌رگا له جێێ خۆی یان سووتان یان شکانی کاره‌ساته ، ده‌رگای بچووك له ناوه‌راستی ده‌رگای گه‌وره‌دا ببیندرێ باش نی یه چونکه ده‌بێته هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نهێنی ئه‌و ماڵه ، ده‌رگای نوێ و پته‌و جوان زۆر باشه و باری دانیشتوانی ماڵه‌که ده‌رده‌بڕێ ، بازدانی شێر له‌سه‌ر ده‌رگای ماڵ مانای ئه‌وه‌یه چه‌ند پیاوێکی به‌دکار چاویان له ئافره‌تی ئه‌و ماڵه‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی بگه‌ڕێ و ده‌رگای ماڵیان نه‌دۆزێته‌وه ئه وه له دونیادا سه‌ری لێ شێواوه ، ئه‌وه‌ی ده‌رگای زۆری له به‌رده‌م دا بکرێته‌وه کار‌و باری له ژیان دا چاك ئه‌بێت ده‌رچون له ژوورێکی ته‌سك و تاریك به رێگه‌ی ده‌رگایه‌که‌وه بۆ گۆره‌پانێکی سه‌وزو فره‌وان مانای رزق و خۆشی و
کامه‌رانی یه چونه ژووره‌وه له ده‌رگایه‌کی نه‌ناسراو سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له ده‌رگایه‌که‌وه ده‌رچێت و سروشتێکی زۆر جوان ببینێ ئه و که‌سه ئه‌مرێ و ئه‌چێته به‌هه‌شت ئه‌گه‌رله ده‌رگاکه ده‌رچو بۆگه‌نی و تاریکی و ئاگرو دوکه‌ڵی بینی ئه‌وه ئه‌مرێ و ئه‌چێته دۆزه‌خ .(له داهاتودا زیاتر باسی ده‌رگا ده‌که‌ین) .
(6):پاقله : پاقله‌ی ته‌ڕ خه‌مه ،پاقله‌ی ووشك پاره‌و خۆشی یه ، پاقله‌ی سه‌وز رزق و جل و به‌رگ و پاك و خاوێنیه .
(7):گریان :ئه‌گه‌ر گریان ره‌ش پۆشی وله‌خۆدانی له‌گه‌ڵ بێت مانای خه‌م وخه‌فه‌ته ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له ترسی خوا یان به هۆی خوێندنی قورئانی پیرۆز یان به هۆی په‌شیمانی له‌کرده‌وه‌یه‌كی ناڕه‌وا بگریه‌ت ئه‌وه مانای خۆشی و شادی یه و هه‌روه‌ها مانای باران بارین و ته‌مه‌ن درێژی وخوا په‌رستنه .
(8): سامان : بۆ هه‌ژار تێك چوونی باری ژیانه ،هه‌روه‌ها هاوسه‌رو کرده‌وه‌ی چاکه ، سامان بۆ نه‌خۆش گۆڕه که‌یه‌تی .
(9):قه‌سپ : له خه‌ودا رزقه ، خواردنی قه‌سپ له خه‌ودا مانای ده‌ست که‌وتنی پاره‌ی حه‌ڵاڵه وئه‌و رزق و پاره‌یه‌ش کاتی یه و به‌رده‌وام نابێت .
(10): خورما : بینینی خورما له خه‌ودا باران بارینه خواردنیشی ده‌ستکه‌وتێکی حه‌ڵاڵه و به‌ڵام ته‌نها بۆ خۆیه‌تی ، هه‌روه‌ها قورئان خوێندنه ، خورمای شاردراوه پاره‌یکی هه‌ڵگیراوه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا خه‌رابترین جۆری خورما بخوات ئه‌وه که‌سێکی باش نی یه ، لێکردنه‌وه‌ی خورما له کاتی خۆی دا ئه‌وه ژن هێنانه‌و ئافره‌ته‌که‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده ، یان ئه‌و که‌سه
بێ هه‌وڵدان پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئه‌توانین بلێین خورما له خه‌ودا زانسته ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك خورمایه‌ك بکاته دوو به‌ش و ناوکه‌که‌ی ده‌ربهێنێ ئه‌و که‌سه کوڕی ئه‌بێت.(له داهاتودا زیاتر باسی خورما ده‌که‌ین ).
له کۆتایی ئه‌م به‌شه‌دا دووباره‌ی ئه‌که‌مه‌وه که ئێمه ئاماده‌ین وه‌ڵامی هه‌ر پرسیارێکی تایبه‌ت به خه‌و و شی کردنه‌وه‌ی ووشه‌کانی خه‌وبده‌ینه‌وه ئه‌توانن به رێگه‌ی ماڵپه‌ڕی نێرگزه‌وه نامه‌کانتان بنێرن و یان په‌یوه‌ندیمان پێوه بکه‌ن ،ئیتر سوپاس .
{{{{{ باوکی ڕه‌نج }}}}}