به‌خێربێن‌ بۆ ماڵه‌په‌ڕه‌ی‌کۆمه‌ڵه‌ی‌ کولتوری‌ کوردی‌ نێرگز له‌بوسکه‌رود                      به‌خێربێن‌ بۆ ماڵه‌په‌ڕه‌ی‌کۆمه‌ڵه‌ی‌ کولتوری‌ کوردی‌ نێرگز له‌بوسکه‌رود                    به‌خێربێن‌ بۆ ماڵه‌په‌ڕه‌ی‌کۆمه‌ڵه‌ی‌ کولتوری‌ کوردی‌ نێرگز له‌بوسکه‌رود

 

 

 

 ماڵه‌وه‌

 

به شی (20)

 

ئه مه ش چه ند ووشه یه كی تری هه ڵبژێردراوی فه رهه نگی خه ونامه ی كوردی یه هیوادارم سوودی لێ وه ربگرن :

 

(1) : دایك :: ببنینی دایك له خه ودا له بینینی باوك باشتره ، نه خۆش له خه ودا ببینێ له دایك ئه بێت ئه مرێ چونكه مردوش وه ك منداڵ به قوماش

ئه پێچرێته وه ، ئه و كه سه ی هه ژارو ده ست كورت بێت و له خه ودا ببینێ له دایك ئه بێت ئه و كه سه ده وڵه مه ند ئه بێت چونكه پاره و خه رجی

منداڵ له سه ر خۆی نی یه .

 

(2) : لووت :: لووت له خه ودا به مانای پاره و باوك و كوڕو براو هاوسه ر وشه ریك وكرێكار دێت ،ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ لووتی ڕێك وپێك و

جوانه  ئه و كه سه  كه س و كارو خزم و شه ریك و كرێكاری ڕێك و پێكی هه یه ،  لووتی ڕه ش یان گه وره غه م و خه فه ته ،  له خه ودا بۆنی خۆش

شكۆمه ندی یه ، لووتی زۆرهه سانه وه و منداڵ و كه س وكاره ، لووتی ئاسن یان لووتی زێڕ تاوان و كاره ساتی به دواوه یه ، به ڵام لووتی زێڕ یان زیو

بۆ بازرگان یان تاجرقازانجێكی زۆره ، هه روه ها لووت له خه ودا هه واڵی نهێنی ده رده بڕێ ، بینینی لووت له خه ودا ڕزگار بوون و ده رباز بوونه ،

ئه و كه سه ی له خه ودا لووتی بگیرێت بۆن نه كات ئیش وكاروباری په كی ئه كه وێت ، نه خۆش له خه ودا لووت ببینێ چاك ئه بێته وه ، كورت بونی

لووت له خه ودا كاره ساته ، لووتی گه وره یان لووت خوار له خه ودا هه ق و سه ر شۆڕی یه ، ئه و كه سه ی لوتی خوێنی لێ بێت و جل و به رگه كه ی

به خوێن پیس بێت  پاره ی حه رامی ده ست ئه كه وێت ،  ئه و كه سه ی دوو لووتی هه بێت دوو كوڕی ئه بێت یان له گه ڵ كه س و كاری دا ناخۆشی و

ناكۆكی ئه بێت ،  نه خۆش له خه ودا ببینێ لووتی بڕاوه ته وه  ئه مرێ ئه گه ر نه خۆشیش نه بێت  ئیفلاس ئه كات ،  بۆنی خۆش  له خه ودا  خۆشی و

شادی یه یان له دایك بوونی كوڕه .

 

(3) : به خیل - چنۆك - قه ڵس :: نه خۆشی یه كی بێ ده رمانه ، له خه ودا به مانای دووڕووی و كرده وه ی ناڕه واو نزیك له ئاگر دێت ، هه روه ها

له وانه یه ده ست كورتی و هه ژاری بێت ،ئه و كه سه ی له خه ودا به زۆر پاره ی پێ خه رج بكرێت ئه و كه سه له مردن نزیكه ، به ڵام ئه و كه سه ی

به ڕه زامه ندی خۆی پاره خه رج بكات ئه وه خێرو خۆشی یه .

 

(4) : مێشووله :: له خه ودا دوژمنێكی بێ هێزه و به مانای غه م و خه فه تیش دێت  ،  ئه و كه سه ی له خه ودا مێشووله له گیانی خۆی دا ببینێ  چه ند

كه سێكی شه ڕ خواز هێرش ئه به نه سه ری و په لاماری ئه ده ن و ئه ویش دڵ ته نگ ئه بێت ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ مێشووله یه ك چووه

ناو ده می و له وێشه وه چووه نا سگی ئه و كه سه په یوه ندی به مرۆڤێكی بێ هێزو بێ توانا ئه كات وهه ندێ پاره ی لێ قازانج ئه كات .

 

(5) : مردو ناشتن :: ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ مرد و ته رمه كه ی  ناشترا ،   سه فه رێكی دوور ئه كات و له وێ پێویستی به پاره  ئه بێت  ،

ئه و كه سه ی  له خه ودا به زیندویی  بنێژرێت  تووشی غه م و خه فه ت  ئه بێت  وده ست گیر  ئه كرێت ،  ئه گه ر له ناو گۆڕه كه دا بمرێت

 ئه و كه سه به غه م و خه فه ت ئه مرێ ، ئه گه ر له ناو گۆڕه كه دا نه مرێ ئه وه له غه م و خه فه ت و زیندان رزگاری ئه بێت ، ته نها دانانی

یان شۆڕكردنه وه ی ته رمه كه بۆ ناو گۆڕكاره ساتی به دواوه یه ، دانانی به رد له سه رته رمه كه مانای درووست كردنی خانوه ، چه ند خۆڵ بكرێته

سه ر گۆڕه كه ئه و كه سه ئه وه نده ی خۆڵه كه پاره ی بۆ دێت ،  ئه و كه سه ی بخرێته ناو گۆڕه وه بێ ئیمان ئه بێت تا ئه و كاته ی له گۆڕه كه

ده رئه چێت ، ئه گه ر له پاش ناشتنی ته رمێك و خۆڵ كردنه سه ر گۆڕه كه ئاماده بوان ده ستیان پاك بكه نه وه ئه و كه سه ی له خه وه كه دا مردبوو

تۆبه ی قه بوڵ نی یه ، ناشتنی كه سێكی زیندو مانای ئه وه یه ئه و كه سه هه ژاره و ده وڵه مه ند ئه بێت یان زه ماوه ند ئه كات ، مردو مردوێكی تر

بنێژێت مانای به هێز بوون و یه ك گرتن و پته و بوونی خۆشه ویستی خزم و كه س و كاره .

 

(6) : گه ڕاندنه وه ی ئافره تی ته ڵاق دراو :: له خه ودا مانای چاك بوونه وه ی نه خۆشه یان گه ڕانه وه یه بۆ هه مان ئایین و مه زهه ب و پیشه ی

پێشووی .

 

(7) : گه ڕانه وه له سه فه ر :: له خه ودا مانای به جێ هێنانی كرده وه یه ك یان كارێكی هه قه و به جێ هێنانیشی ئه ركی ئه و كه سه یه ، هه روه ها

 ووتراوه گه ڕانه وه له سه فه ر له خه ودا به مانای نه مانی غه م و خه فه ت و زیادبوونی ڕزق و ده ست كه وت دێت ، ئه و كه سه ی له خه ودا له

سه فه ر بگه ڕێته وه تۆبه ئه كات كه جارێكی تر كاری ناپه سه ندو ناڕه وا نه كات .

 

(8) : زه یتون :: له خه ودا پاره و خۆشی یه ، دار زه یتون پیاوێكی چاك و پیرۆزو سودبه خشه بۆ كه س و كاری ، هه روه ها ووتراوه  دار زه یتون

ئافره تێكی پاك وبه شه ڕه فه یان كوڕێكی پێشه وایه ، زه یتونی زه رد غه م و خه فه ته له باره ی ئایین ، خواردنی زه یتون له خه ودا به ره كه ت و

خێره ، گه ڵای داری  زه یتون له خه ودا پیاو چاكه ، هه روه ها زه یتون له خه ودا تیشكی ئیمان و هیدایه تی  یاخی بوان و قوڕئان خوێندن وپاره یه

بۆ هه ژار و ده ست كورت یان ئه و قاچ و ده سته یه كه شكاوه و له گه چ گیراوه .

 

(9) : سمێڵ :: ئه و كه سه ی له خه ودا سمێڵی كورت كاته وه زۆر باشه  ، ئه گه ر ببینێ سمێڵی درێژه باش نی یه ، ئه و كه سه ی سمێڵی زۆر درێژ

بێت و بێته ناو ده می و نه توانێ خواردن بخوات ئه و كه سه كاره ساتی به سه ر دێت یان به ناو بانگه له باره ی لێدانی دایك و خوشك و هاوسه ر و

كچ و موحه ره ماتی تر ، ڕیش و سمێڵ تاشین مانای نه مانی غه م و خه فه ته ، هه روه ها سمێڵی درێژ مانای مه ی خواردنه وه و جیا نه كردنه وه ی

زه كاتی پاره و سه ر مایه یه .

 

(10) : ئیفلیج بوون :: ئه وكه سه ی له خه ودا  هه ردو ده ستی ئیفلیج بێت گوناهێكی گه وره ئه كات ، ئه گه ر ده ستی ڕاستی ئیفلیج بێت كه سێكی

بێ ده سه ڵات ئازار ئه دات ، ئه گه ر ده ستی چه پی ئیفلیج بێت  خوشكی یان برای ئه مرێ ، له خه ودا په نجه ی گه وره ی ده ست باوكه و

په  نجه ی ئیشاره ت خوشكه و په نجه ی درێژ برایه و په نجه ی ئه ڵقه دایكه و په نجه ی بچوك خوشكه هه ر یه كێك له م په نجانه گۆج بێت یان

ووشك بێته وه مانای ئه وه یه ئه و كه سه كاره ساتێكی زۆر گه وره ی به سه ر دێت یان ئه مرێ .

 

له گه ڵ ڕێز و سڵاوی

باوكی ڕه نج

xawnama@hotmail.com

‏08/‏06/‏2009‏