|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
خه ونامه به شی 18 : (1) ڕۆژی هه ینی : ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ له ڕۆژی هه ینه دایه خوای گه وره كاروباری په رت و بڵاوی كۆ ئه كاته وه و ئاسانی ئه كات وده رگای ڕزق وخێری لێ ئه كاته وه ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ خه ڵكێكی زۆر له مزگه وت نوێژی هه ینی ئه كه ن و خۆشی له ماڵه وه یان له دوكان دانیشتوه و گوێ ی له ته كبیری الله اكبر و نوێژ وشه هاده هێنانی خه ڵكی بێت و هه ست به وه بكات كه نویژیان ته واو كرد و به ره و ماڵه وه ئه ڕۆن ئه و كه سه له پله و پایه ی لا ئه بردرێ ، ئه و كه سه ی له خه ودا بزانێ ڕۆژی هه ینی یه و نوێژی هه ینی بكات و نوێژه كه ی ته واو كات سه فه ر ئه كات و پاره و ڕزقی بۆ دێت و نیازو مه به ستیشی به دی دێت ، هه روه ها نوێژی هه ینی به مانای حه جیش دێت .
: (2) سه رباز : سه رباز له خه ودا سه ربازی خوای گه وره ومه لائكه تی ڕه حمه ته ، نه خۆش له خه ودا ببێته سه رباز ئه مرێ ، ئه وكه سه ی نه خۆش نه بێت و له خه ودا ببێته سه ربازغه م و خه فه تێكی زۆری بۆ دێت و له وانه یه زه ره رو زیانێكی زۆری لێ بكه وێت ، ئه گه ر سه ربازه كان كه م بوون ئه وه سه ركه وتنه ، سه باز به مانای ترسیش دێت ، ئه گه ر له خه ودا ژماره ی سه ربازانی سوپای كافره كان له ژماره ی سه ربازانی موسوڵمانان ز یاتر بێت سه ركه وتن بۆ سوپای موسولمانانه .
: (3) قه ڵا : له خه ودا ڕزگار بوونه له غه م و خه فه ت و به دی هاتنی خۆشی و كامه رانی یه ، ئه و كه سهی له خه ودا بچێته ناو قه ڵا یه ك ئیمانی پته و تر ئه بێت ، ئه و كه سه ی له دووره وه قه ڵا ببینێ سه فه ر و كات ئهله وێ پایه به رز ئه بێت ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ له قه ڵا یه ك دا سه نگه ری لێداوه به سه ر دوژمنانی دا زاڵ ئه بێت ، هه روه ها قه ڵا به مانای دووركه وتنه وه له گوناه دێت ، قه ڵا پیاوێكی مه زنه ، ئه و كه سه ی له خه ودا ده ست به سه ر قه ڵا یه ك دا بگرێت یان داگیری بكات كچێكی جوان ئه خوازێت .
: (4) قوماش : له خه ودا قوماش دڕیین مانای ته ڵاق و گۆڕینی ها وسه ره به ڵام به حه ڵاڵی .
: (5) پێنوس : له خه ودا كوڕ و زانست و فه رمانی قه بوڵ نه كردنی كاری نه ڕه وایه ، نوسه رێك له خه ودا ببینێ پێنوسی به ده سته وه یه ده وڵه مه ند ئه بێت ، ئه و كه سه ی پێنوسێكی بدرێتێ زانستی ئه درێتێ ، پێنوس له خه ودا چی بنوسێت هه ر ئه وه ده ر ده بڕێ ، پێنوس ده سه ڵاته ، ئه و كه سه ی پێنوسێكی به ده سته وه بێت و پێنوسێكی تریشی له ته نیشت دا بێت ئه وه برایه تی و سه ردانی ئه كات و له ته نیشتی دائه نیشێ ئه گه ردایكیشی دوو گیان بێت كوڕی ئه بێت پێنوس و مره كه به كه ی كوڕه ، وه رگرتنی پێنوس له ده سه ڵات دار شكۆ مه ندی و سه ر به رزی یه ، هه روه ها پێنوس به مانای سویندیش دێت وه ك خوای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه رموێ:: }} ن و القلم ومايسطرون {{ سوڕه تی القلم ئایه تی {1} ، هه روه ها پێنوس به مانای ته مه ن درێژی و ڕزق دێت ، پێنوس مانای سه ركه وتنه به سه ر دوژمنان .
: (6) په لكه زێڕینه : قوس قزح : : له خه ودا ئاسوده یی وهێمنی و زاڵ بوونه به سه ر ترس ، ئه گه ر سوری زیاتر بێت ئه و ساڵه ساڵێكی خوێناوی ئه بێت ، ئه گه ر زه ردی زیاتر بێت ئه وه نه خۆشی یه ، ئه گه ر سه وزی زیاتر بێت ئه وه مانای هێمنی و ئاسوده یی وئاسایشه ، ئه و كه سه ی په لكه زێڕینه له خه ودا ببینێ ژن دێنێ چونكه شاعیره كان له شیعر دا وه ك ئافره ت وه سفی ئه كه ن ، ئه گه ر ڕه نگی هه ور بگۆڕدرێ و وه ك ڕه نگی په لكه زێڕینه ی لێ بێت ئه وه كارێكی سه یر ڕووئه دات یان جمو جولی سوپا ده ست پێ ئه كات ، ئه گه ر برووسكه شی له گه ڵ دا بێت دوژمنێك ده رده كه وێت و خه ڵكی خۆیان ئاماده ئه كه ن بۆ ئه وه ی چاویان پێ بكه وێ .
: (7) به رداغ : : له خه ودا هه ست و ده رون و ناخی ئافره ته ، ئه و كه سه ی به رداغێك ئاوی بدرێتێ دایكی دوو گیانه و منداڵه كه شی كوڕه ، ئه گه ر به رداغه كه بشكێ و ئاوه كه بمێنێته وه ئافره ته كه ئه مرێ و به ڵام منداڵه كه ئه مێنێته وه ، ئه گه رئاوه كه بڕژێت و به رداغه كه نه شكێ منداڵه كه ئه مرێ و دایكه كه ش ئه مێنێ به رداغ شكان به مانای مردنی ساقی دێت .
: (8) ڕشانه وه : : ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ به ڕۆژووه و ڕشایه وه قه رزێكی له سه ره پێویسته بیداته وه ، هه ر ئه و كه سه قه رزه كه ناداته وه و پشت گوێ ی ئه خا ت و گوناه باریش ئه بێت ، ئه گه ر ڕشانه وه كه تامی خۆش بوو ئه وه تۆبه كردنه و به ڕه زامه ندی و ئاره زووی خۆی ، ئه گه ر ڕشانه وه كه تامی خۆش نه بوو ئه وه تۆبه كردنه كه ی به ڕه زامه ندی و ئاره زووی خۆی نی یه ، ڕشانه وه مانای گه ڕاندنه وه ی ئه و شتانه یه كه به زۆر ده ستی به سه ر گیراوه ، ئه و كه سه ی خوێن بڕشێته وه ئه وه گوناهێكی گه وره ی كردوه و یان پاره ی حه رامی خواردوه و تۆبه ئه كات ، ئه و كه سه ی له خه ودا سه رخۆش بێت و بڕشێته وه پیاوێكی هه ژاره ، ئه و كه سه ی هه نگوین بڕشێته وه ئه وه قوڕئانی پیرۆزه ، ئه و كه سه ی شیر بڕشێته وه له ئیسلام هه ڵ ئه گه ڕێته وه ، ئه و كه سه ی زۆر بڕشێته وه ئه مرێ یان كاره ساتێكی گه وره ی به سه ردێت ، ڕشانه وه ی خوێنی زۆر بۆ هه ژار پاره یه یان له دایك بوونی كوڕه یان گه ڕانه وه ی كه سێكی دووره ، ئه و كه سه ی مار بڕشێته وه ئه مرێ ، هه روه ها ووتراوه ڕشانه وه پاره خه رج كردنه ، به گشتی ڕشانه وه بۆ هه ژار ڕزق و خێر و خۆشی یه و بو ده وڵه مه ندیش زه ره رو زیانه .
: (9) درهه م : : له خه ودا بۆ ئه و كه سانه ی له ماڵه وه ئافره تی دووگیانی یان هه یه كوڕه ، له وانه یه نوێژ و ڕۆژوو و قوڕئان خوێندن و له خوا پاڕانه وه بێت ، یان لێدانێكی تونده ، له خه ودا چه ند درهه م وه ربگریت له ژیانی ڕۆژانه دا هه ر ئه وه نده ت ده ست ئه كه وێت . ئه گه ر پاره كه له ناو كیسه دا بێت ئه وه نهێنی یه ، هه روه ها ووتراوه درهه م قسه كردنه ، ئه گه ر درهه مه كان نوێ بوون ئه وه قسه ی باشه یان نوێژه یان به دی هاتنی نیا زو مه به سته ، پاره ی زۆر و فره وان دونیای فره وانه ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ پاره ی قه رزی لای یه كێكه ، داوا له و كه سه ئه كات شایه دی بۆ بدات ، ئه گه ر پیاوه كه پاره كه ی به ورده دایه وه ئه و كه سه شایه دی نادات ، ئه و كه سه ی یه ك درهه م وون كات ئامۆژگاری یه كێك ئه كات ، ئه ویش گوێ ی لێ ناگرێت ، ده نگی درهه م قسه ی باشه ئه گه ر درهه مه كه هیچی له سه ر نه نوسرابێت ئه وه قسه ی خه راپه ، له خه ودا پاره وه رگرتن له پاره دان باشتره ، درهه می پاك پاكی ئایین ده ر ئه بڕێ . ئه و كه سه ی درهه مێكی پێ بێت و له ناو ده ستی دا ببێته فلس ئه و كه سه ئیفلاس ئه كات ، ئه گه ر فلس له ده ستی دا بێت و ببێته درهه م قازانج ئه كه ت ، ئه گه ر درهه م له ده ستی دا بێت و ببێته دینار قازانج ئه كات ، ئه توانین بڵێین به گشتی درهه م قازانج و خۆشی یه ، درهه می سه خته فێڵ و درۆو پاره ی حه رامه ، ئه و كه سه ی درهه مێك وون كات یان درهه مێكی لێ بدزرێ ڕازی نی یه له كوڕه كه ی و شكاتی لێ ئه كات ، ئه و كه سه ی درهه مێكی بڕوات بۆی نه گه ڕێته وه یان به زۆر درهه مێكی لێ وه ربگیرێ ئه و ه كوڕه كه ی ئه مرێ ، هه روه ها نه خۆش له خه ودا درهه مێكی بدرێتێ چاك ئه بێته وه .
: (10) دینار : : له خه ودا زانست و ئایینه ، یه ك دینار منداڵێكی ساوایه و كوڕیشه ، دیناری زۆر گه نجینه و دانایی و شه هاده ته ، ئه و كه سه ی دینارێ وون كات كوڕێكی ئه مرێ یان نوێژ ته رك ئه كات ، دیناری زۆر خه ڵاتی خوای گه وره یه وئامانه ت و سه ڵه واته ، یان ناچاری ئاده میزاد وتیری شه یتانه ، ئه و كه سه ی دینارێكی ئاسنی پێ بێت ئه و كه سه داوای شتێكی له یه كێك كردوه و ئه ویش بۆی هێناوه ، هه روه ها دیناری ئاسن پشت گوێ خستنی ئایین و درۆ و بوهتان و قسه ی ناشرین وغه م و خه فه ته ، پێنج دینار پێنج فه رزی نوێژه ، ووتراوه ئه و كه سه ی دینارێك وون كات نوێژێكی فه رز ناكات ، له وانه یه دیناری ئاسن كتێب بێت، قووت دانی دینار خیانه ته له ئه مانه ت ، دینار له خه ودا پیاوێكی دوو ڕووه یان مژده یه یان هاوڕێیه كه و دۆستایه تی به رده وام نابێت ، دیناری ئاسن ئه گه ر ژماره ی بزانرێت زانست و ڕزقه ، ئه و كه سه ی دیناری ئاسنی لێ وون بێت یان بیداته یه كێكی تر غه م و خه فه تی نامێنێ ، چه ند دیناری ئاسنت ده ست كه وێت ئه وه نده غه م و خه فه تت بۆ دێت ، ئه گه ر ژماره ی دیناره كان نه زاندرێ ئه وه غه م و خه فه ته كه ی زیاتر و قورس تر ئه بێت ، پاره وه رگرتن له مردو باشه .
تا به شێكی تری خه ونامه به خواتان ئه سپێرین خواتان له گه ڵ . xawnama@hotmail.com باوكی ڕه نج 13/02/2009
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||