|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
|
|||||||||||||||||||||||||||||||
|
|
خه ونامه به شی (17)
ئازیزانم ئه م كاته تان باش پێش ئه وه ی ده ست به نووسینی ئه م به شه ی خه و نامه بكه م حه زم كرد هه ڵه یه ك ده رباره ی ئیمێلی خه ونامه كه ته نها له چه ند به شێك دا به هه ڵه نووسراوه چاك بكه مه وه ، ئه توانن به م ئیمێله ی خواره وه په یوه ندیمان پێوه بكه ن . .. xawnama@hotmail.com ئێستاش چه ند ووشه یه كی تری هه ڵبژێردراوتان بۆ شی ئه كه مه وه .................... (1) : ده ریا :: ده ریا له خه ودا مانای پادشا یان ده سه ڵات دارێكی به هێزو ترسناك و داد په روه رو به ڕه حمه و خه ڵكی پێویستیان پێ یه تی ، ده ریا بۆ بازرگان كه ره سته و كاله یه بۆ كرێكاریش خاوه ن كاره كه یه تی ، ئه و كه سه ی له خه ودا ده ریا ببینێ هیواو ئامانج و مه به ستی به دی دێت ، ئه و كه سه ی بچێته ناو ده ریا ئه چێته لای پادشا یان ده سه ڵات دار ، ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ له سه ر ئاوی ده ریادا دانیشتوه یان پاڵ كه وتوه ، به ووریایی ده ست ئه خاته ناو كارو باری پادشا و ده سه ڵات دار ، مه ترسی خنكان له ناو ئاوی ده ریا وه ك مه ترس توڕه بوونی پادشایه . ئه و كه سه ی هه موو ئاوی ده ریا بخواته وه و كه سیش نه ی بینێ هه موو دونیای ده ست ئه كه وێت و ته مه ن درێژ ئه بێت ، ئه گه ر تا توێنی یه تی ئه شكێت ئاوی ده ریا بخواته وه ئه وه نده پاره ی ده ست ئه كه وێت و ته مه ن درێژ ئه بێت ، ئه گه ر له خه ودا له ده ریا هه ندێ ئاو بخواته وه ئیشێكی كه می لای ده سه ڵات دار ئه بێت و بۆی جێ به جێ ئه كرێت ئه و كه سه ی به قاپ یان به مه نجه ڵ یان به هه ر شتێكی تر ئاو له ده ریا ده ركات و بیبات خوای گه وره پاره و رزقی پێ ئه به خشێ ، ئه و كه سه ی له خه ودا له ده ریا بپه ڕێته وه ده ست ئه گرێت به سه ر ماڵ و موڵكی دوژمنه كه ی ، ئاوی ده ریا بگاته گه ڕه كێك و زیانی نه بێت ، پادشا یان ده سه ڵات دار سه ردانی ئه و گه ڕه كه ئه كات و دانیشتوانی گه ڕه كه كه خه ڵات ئه كات ، ئه و كه سه ی شه ریكی هه بێت و ئاوی ده ریا بخواته وه شه ریكه كه ی لێ ی جیا ئه بێته وه ، ئه و كه سه ی خۆی به ئاوی ده ریا بشوات خوای گه وره له گوناهه كانی خۆش ئه بێت و گیروگرفتی له گه ڵ پادشا و ده سه ڵات داردا نامێنێ ، بینینی ده ریا له دووره وه كاره ساته ، میز كردنه ناو ئاوی ده ریا مانای به رده وام بوونی هه ڵه و گوناهه ، كه م بوونه وه ی ئاوی ده ریا مانای ئه وه یه پادشا یان ده سه ڵات دار لاوازبوه ، نه خۆش له ناو ئاوی ده ریا دا مه له وانی بكات چاك ئه بێته وه نووقووم بوون له ناو ئاوی ده ریا غه م و خه فه ته ، ئه و كه سه ی له خه ودا له ناو ئاوی ده ریا دا بخنكێت به شه هیدی ئه مرێت . .........
(2) : بروسكه : : تۆبه كردنه له پاش گوناهێكی زۆر ، ئه و كه سه ی نه خۆش بێت و له خه ودا بروسكه ببینێ له وانه یه بمرێ ، هه روه ها بروسكه له خه ودا مانای ئاشكرابونی نهێنی و هه واڵی شاراوه یه یان مژده ی گه ڕانه وه ی یه كێكه یان تازه بوونه وه ی رزقه ،به گشتی بینینی بروسكه له خه ودا مانای ته واو بوونی گیروگرفت و به دی هاتنی ڕزگاری وسه رفرازی یه . یان سه ره تای ده ست پێ كردنی گیرو گرفته ، بینینی برووسكه له خه ودا له هه ر مانگێك دا مانایه كی تایبه تی هه یه ، هه روه ها برووسكه به مانای هه ڕه شه و مه ترسی ده سه ڵات داریش دێت ، ئه و كه سه ی ژنه كه ی نه خۆش بێت و برووسكه جل و به رگی بسوتێنێ ، ژنه كه ی ئه مرێ ........................................................
(3) : به ڵغه م : : له خه ودا پاره یه كی كۆكراوه و هه ڵگیراوه و زیاد ناكات ، ئه و كه سه ی نه خۆش بێت و له خه ودا به ڵغه م فڕێ دات چاك ئه بێته وه ، ئه گه ر نه خۆشیش نه بوو دڵخۆش و كامه ران ئه بێت ، ئه گه ر زاناش بێت هه ژار و ده ست كورت ئه بێت ، هه روه ها ووتراوه ئه و ئاوه ی له خه ودا له ده می زانا ده ر ئه چێت ئامۆژگاری یه و سوودی بۆ خه ڵكی ئه بێت ، ئه و كه سه ی موو یان ده زووله ده می ده رچیت ته مه ن درێژ ئه بێت ، ئه گه ر بازرگانیش بێت بازرگانێكی ڕاست گۆیه . .................................
(4) : به ڕوو : : له خه ودا پیاوێكه به زه حمه ت لێ ی تێ ئه گه یت و پاره ی زۆر كۆ ئه كاته وه ، دار به ڕوو پیاوێكی ده وڵه مه نده چونكه به ڕوو خۆراكێكی سوود به خشه هه ر وه ها ووتراوه به ڕوو پیاوێكی پیرو مه زنه ، به ڕوو به مانای سه فه ریش دێت . ...
(5) : ڕوو سپی بوون : : ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ ڕووی زۆر سپی بووه ، ئه وه نه خۆشه ، ڕوومه ت سپی بوون له خه ودا مانای سه ربه رزی و شكۆمه ندی یه .......
(6) : كونه به بو : : له خه ودا ده سه ڵات دارێكی به هێز و ترسناكه ، یان دزێكی ئازاو لووت به رزه وكه سیش پشتگیری ناكات ، هه روه ها به مانای ترس و بێ كاریش دێت ، كونه به بو ئاده میزادێكی خاینه وسوودی بۆ كه س نی یه ، ئه و كه سه ی له خه ودا كونه به بویه ك چاره سه ر بكات ئاده میزادێك چاره سه ر ئه كات ، ئه و كه سه ی كونه به بویه ك بكه وێته ماڵی ، هه واڵی مردنی یه كێكی پێ ئه گات . ..............
(7) : داره مه یت { تابووت } : : ئه و كه سه ی له خه ودا ببینێ له ناو داره مه یت دایه خێر و رزقێكی زۆری ده ست ئه كه وێ ، هه روه ها ووتراوه ئه و كه سه ی ئه م جۆره خه وه ببینێ دوژمن داره و له دوژمنه كه ی ئه ترسێ ، بینینی داره مه یت له خه ودا مانای ڕزگار بوونه له شه ڕ و ئاژاوه ، ئه و كه سه ی خه و به داره مه یته وه ببینێ ئه گه ر كه سێكی نزیكی لێ دوور بێت ئه و كه سه ئه گه ڕێته وه لای ، وه رگرتنی داره مه یت له خه ودا زانست و سه ركه وتنه ،هه ندێ جاریش داره مه یت غه م وخه فه ته.
(8) : زه رده خه نه : : زه رده خه نه له خه ودا خۆشی و شادی و په یڕه و كردنی سونه ت و بیرو باوه ڕی ئاینی پیرۆزی ئیسلامه ، پیغه مبه ری مه زن { محمد درودی خوای لێ بێت } كه پێ ئه كه نی ته نها زه رده خه نه یه كی ئه كرد . ............................................
(9) : گۆره وی : : له خه ودا ئه گه ر تازه بێت و له پێ نه كرابێت پاره یه ،ئه و كه سه ی گۆره وی له پێ كات پاره كه ی ئه پارێزێ ، ئه و كه سه ی گۆره ویه كه ی پاك وبۆن خۆش بێت ئه و كه سه زه كاتی پاره كه ی ئه دات ، ئه و كه سه ی گۆره ویه كه ی كۆن و دڕاو بێت ئه و كه سه زه كات نادات ، هه روه ها گۆره وی به مانای هاوسه رو خزمه ت كاریش دێت .
(10) : باخچه ی ماڵ : : له خه ودا ده روون پاكی پیاو وپارازتنی ئافره ته ، هه روه ها نه مانی گومانه له سه ر پاره و كوڕ یان ده ست كورتی و هه ژاری یه ، یان ڕێگه نه دانه به قوتابی بۆ ته واو كردنی خوێندن ، هه روه ها باخچه ی ماڵ له خه ودا چه ند كرده وه یه كی نهێنی وه ك خوا په رستن و به ڕۆژوبوون و نوێژ كردن و قوڕئان خوێندنی شه وان ده رده بڕێ ، هه روه ها ووتراوه له و ماڵه ی خه و به باخچه ی ماڵ ئه بیندرێ یه كێك شێت ئه بێ . .....
تا به شی داهاتووی خه ونامه به خواتان ئه سپێرم له گه ڵ ڕێزو سڵاوی باوكی ڕه نج 26/01/2009 xawnama@hotmail.com
|
|
||||||||||||||||||||||||||||||