|
خه‌ونامه‌ی کوردی
به‌شی (13)
(1): مانگ ::
له خه‌ودا پادشایه‌کی داد په‌روه‌ره یان زانایه‌کی گه‌وره‌یه یان
پیاوێکی درۆزنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی مانگ له ژوورێك دا ببینێ زه‌ماوه‌ند
ئه‌کات ،
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێك له خه‌ودا ببینێ مانگ که‌وته ناو ماڵه‌که‌ی و
پارچه‌یه‌کی لێ کرده‌وه‌و به په‌ڕۆ پێچایه‌وه ئه‌و ئافره‌ته کوڕێکی
ئه‌بێت و کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ
، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێکی بێ ئیمان یان کافر له خه‌ودا باوه‌ش بکات به
مانگ ئه‌و ئافره‌ته موسڵمان ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ له‌سه‌ر
زه‌وی یه دایکی
ئه‌مرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی ڕووی خۆی له ناو مانگ دا ببینێ ئه‌مرێ ،
ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیان بێت کوڕیان ئه‌بێت ، له خه‌ودا مانگ
ببێته ڕۆژ مانای
ده‌ست که‌وتی پاره‌و رزقه له باوك و هاوسه‌ره‌وه دێت ، هه‌روه‌ها
مانگ له خه‌ودا به مانای باوك و دایك وخوشك و کوڕ‌و کچ و بازرگانی
وئیش و کار
دێت ، وتراوه له‌وانه‌یه پاپۆڕیش بێت چونکه ده‌ریاوان به پێ ی جم‌و
جۆڵی مانگ ده‌ڕوات ، نه‌خۆش له خه‌ودا مانگ ببینێ ئه‌مرێ ، هه‌ور
به‌رده‌می
مانگ بگرێت نه‌خۆشی یه یان له ده‌ست چونی پاره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی
له‌گه‌ڵ مانگ بدوێ پایه به‌رزو شکۆمه‌ند ئه‌بێت ، ئافره‌تی دووگیان
له خه‌ودا
مانگ له ئامێز بگرێت کوڕی ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ببینێ مانگ لێ ی دووره‌و
نایگاتێ بۆ ماوه‌یکی زۆر کوڕی نابێت ، ئه‌و که‌سه‌ی بۆ مانگ یان بۆ
ڕۆژ
سوجده به‌رێت تاوانێکی گه‌وره ئه‌کات ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ مانگ و
ڕۆژ سوجده‌ی بۆ ئه‌به‌ن ئه‌و که‌سه باوك و دایکی لی ی ڕازین ، مانگ
ببێته دوو
به‌ش یان پادشا یان وه‌زیره‌که‌ی ئه‌مرێ ، له وانه‌یه بینینی مانگ
له خه‌ودا سوێند خواردن بێت وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا
ئه‌فه‌رموێ :
{{ کلا والقمر }}
سوڕه‌تی مدثر ئایه‌تی 32 ، هه‌روه‌ها بینینی مانگ له خه‌ودا باشه بۆ
ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی چاویان هه‌یه ، چاویان چاك ئه‌بێته‌وه . .......
(2): ڕۆشنایی ::
له خه‌ودا هیدایه‌ته ، ئه‌گه‌ر کافر و بێ ئیمان له خه‌ودا ببینێ له
تاریکی یه‌وه چوه ڕوناکی خوای گه‌وره ئیسلام و ئیمانی پێ ئه‌به‌خشێ
، ڕوناکی له پاش تاریکی مانای ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه له پاش هه‌ژاری
هه‌روه‌ها تۆبه کردنه له پاش یاخی بوون ، به مانای قوڕئان و زانست
و چاکه‌ش دێت.
(3): خوا حافیزی ::
له خه‌ودا بۆ نه‌خۆش مردنه ، به مانای ته‌ڵاق و سه‌فه‌ر و قازانج و
مردنی ئه‌و که‌سه دێت که له ئایین هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه ، له‌وانه‌شه
خواحافیزی له خه‌ودا چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی بێت ، هه‌روه‌ها
ئه‌توانین بڵێین خواحافیزی به مانای خۆشه‌ویستی و گریان و
جیابوونه‌وه‌ش دێت .
(4): هه‌نار ::
له خه‌ودا ڕزقێکی ئاسانه و بێ ماندوو بوون به‌دی دێت و پاره‌یه‌کی
زۆره و به مانای ئافره‌ت و کوڕیش دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌خۆش بێت و
له خه‌ودا تۆکڵی هه‌نار بخوات چاك ئه‌بێته‌وه ، هه‌نار بۆ پادشا و
ده‌سه‌ڵات دار شاره ، شکاندنی هه‌نار مانای داگیرکردنی شاره ،
تۆکڵه‌که‌شی په‌رژینی شاره
، ده‌نکه‌کانیشی پیاوانی شاره‌که‌ن ، ده‌نکی سپی پاره‌ی بچوکه وه‌ك
درهه‌م ده‌نکی سووریش پاره‌ی گه‌وره‌و زۆره وه‌ك دینار، ئه‌گه‌ر
هه‌نار له خه‌ودا به‌مانای
ئافره‌ت بێت ئه‌و ئافره‌ته زۆر جوان ئه‌بێت ، هه‌ناری ساغ و نه‌شکاو
کچه‌و جارێ شووی نه‌کردوه ، هه‌ناری تورش پاره‌ی حه‌رامه یان غه‌م و
خه‌فه‌ته .
(5): له‌دایك بوون ::
ئه‌گه‌ر پادشا له خه‌ودا ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی کوڕێکی بوو به‌مه‌رجێك
هاوسه‌ره‌که‌ی دووگیان نه‌بێت پادشا سامان و موڵك و پاره‌ی زۆری
ده‌ست ده‌که‌وێ ، ئافره‌تی دووگیان له خه‌ودا ببینێ کوڕی بوه به
پێچه‌وانه‌وه کچی ئه‌بێت ، له خه‌ودا له‌دایك بوونی کوڕ غه‌م و
خه‌فه‌ته له دایك بوونی کچیش
خۆشی و کامه‌رانی و ڕزگار بوونه له گیر‌و گرفت ، نه‌خۆش له خه‌ودا
ببینێ له‌دایك بوو ئه‌مرێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی دوو گیان بوو
کوڕیان ئه‌بێت ،
ئه‌گه‌ر پیاو له‌خه‌ودا ببینێ کوڕێکی بوو نه‌خۆش ئه‌که‌وێت یان غه‌م و
خه‌فه‌تی نامێنێ ، ئافره‌تی دووگیان له‌خه‌ودا پشیله‌ی ببێت
منداڵه‌که‌ی گه‌وره بێت دز
ده‌رده‌چیت ، ئه‌و که‌سه‌ی له‌خه‌ودا ببینێ منداڵی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر
ده‌ست کورت و هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندیش
بێت هه‌ژار ئه‌بێت . . . .
(6): مێش هه‌نگوین ::له
خه‌ودا مرۆڤیکی کاسبکار و به به‌ره‌که‌ته و مه‌ترسیشی هه‌یه ، ئه‌و
که‌سه‌ی هه‌نگوین ده‌رکات پاره‌ی حه‌ڵاڵی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر
هه‌موو هه‌نگوینه‌که‌ی برد‌و به‌شی مێش هه‌نگوینه‌کانی به جێ نه‌هێشت
ئه‌و که‌سه زوڵم له خه‌ڵکی ئه‌کات ، مێش هه‌نگوین بۆ سه‌رباز مانای
دوژمنه ، ئه‌و
که‌سه‌ی میش هه‌نگوین بکوژێ به‌سه‌ر دوژمن دا زاڵ ئه‌بێت ، کوشتنی مێش
هه‌نگوین بۆ جوتیار باش نی یه ، چونکه سه‌رچاوه‌ی ڕزقی یه‌تی ،
هه‌روه‌ها
مێش هه‌نگوین به مانای باج و زاناش دێت ، مێش هه‌نگوین له خه‌ودا به
مانای سوپای موسڵمانان دێت ، کوله‌ش به مانای سوپای کافران دێت . . .
. . . .
(7): شه‌م شه‌مه کوێره ::
له‌خه‌ودا به مانای کویر بوون و تاریکی دێت له‌وانه‌شه منداڵی زینا
بێت چونکه شه‌م شه‌مه کوێره‌ش وه‌ك ئاده‌میزاد له خۆڵ بووه‌و
شیر ده‌ره ، له وانه‌یه بینینی شه‌م شه‌مه کوێره خۆ پارازتن بێت
له دزی و هه‌واڵی ناخۆش ، بینینی شه‌م شه‌مه کوێره رزق و
به‌ره‌که‌ت که‌م ئه‌کاته‌وه .
(8): مه‌سینه ::
تۆبه‌ی یاخی بوانه ، مه‌سینه‌ی زۆر کرده‌وه‌ی چاکه به‌ره‌و ڕێگه‌ی
به‌هه‌شت ئه‌ت بات ، هه‌روه‌ها به مانای له‌دایك بوونی کوڕ و خۆشی
دێت.
(9): ڕووخان ::
ڕووخانی خان‌و له خه‌ودا مانای مردنی خاوه‌ن خانوه‌که‌یه ، مردنی
خاوه‌ن خان‌و له‌خه‌ودا مانای ڕووخانی خانوه‌که‌یه‌تی، ئه‌و که‌سه‌ی له
خه‌ودا
ببینێ خانوێك یان بینایه‌کی کۆن ئه‌ڕوخێنێ توشی شه‌ڕو ئاژاوه‌و غه‌م و
خه‌فه‌ت ئه‌بێت ، یان له خه‌ودا ببینێ خانوه‌که یان به‌شێکی
خانوه‌که ڕوخایه سه‌ری
له‌و خانوه‌دا یه‌کێك ئه‌مرێ یان خاوه‌ن خانوه‌که کاره‌ساتێکی
گه‌وره‌ی به‌سه‌ر دێت ، ئافره‌ت له خه‌ودا ببینێ خانوه‌که‌ی ته‌پخ
بوه سه‌ری میرده‌که‌ی ئه‌مرێ .
(10): پیسی ی ::
له خه‌ودا پیسی ی له‌سه‌رگیان یان له‌سه‌ر جل وبه‌رگ یان له‌سه‌ر پرچ
ببیندرێ غه‌م و خه‌فه‌ته ، جل وبه‌رگی پیس تاوان و گوناهه ، ئه‌و
که‌سه‌ی جل و به‌رگی بشوات و پاکی کاته‌وه تۆبه ئه‌کات ، پاك
کردنه‌وه‌ی گوێچکه مانای مژده‌ی هه‌واڵێکی خۆشه ،مردو جل وبه‌رگی پیس
بێت باش نی یه .
تا به‌شی داهاتوو خواتان له‌گه‌ڵ
له گه‌ڵ ڕێز‌و سڵاوی ( باوکی ڕه‌نج ) ...
2008-10-18
|