|
خه‌ونامه‌ی کوردی
به‌شی (12)
تایبه‌ته به مانگی ڕه‌مه‌زان
(1): خوای گه‌وره‌و میهره‌بان ::
هیچ شتێك به خوا ناچێت هه‌ر خۆی گه‌وره‌و به‌خشنده‌و
میهره‌بانه و ئاگاداری هه‌موو شتێکه ، ئه‌گه‌ر له خه‌ودا به
گه‌وره‌یی خۆی ببیندرێ جێ ی خۆشحاڵیه و مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و
که‌سه‌ی بینیویه‌تی کاروباری دین و دونیای زۆر باشه ، ئه‌گه‌ر به
پێچه‌وانه‌وه ببیندرێ باش نی یه ، نه‌خۆش بیبینێ ئه‌مرێ چونکه خوا
هه‌قه و مردنیش هه‌قه ، بێ ئیمان بیبینێ تۆبه ئه‌کات وئیمانی به
خوا ئه‌بێت ، بیستنی ده‌نگی خوای گه‌وره مانای به‌دی هاتنی ئاسایش و
هێمنی و نیاز‌و مه‌به‌سته ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا خوای گه‌وره
به‌جۆرێك ببینێ بتوانێ وه‌سفی بکات ئه‌و که‌سه خه‌وه‌که‌ی ڕاست نی
یه ، چونکه خوای گه‌وره وێنه‌و سنوری نی یه و به‌هیچ گیان له‌برێك
ناچێت .
(2): پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (درودی خوای له‌سه‌ر بێت)
::
پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) له فه‌رمووده‌کانی دا
ئه‌فه‌رموێ و ئه‌ڵێ
{{ ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا
من ببینێ له به خه‌به‌ریش ئه‌م بینێ و شه‌یتان خۆی
ناکاته شێوه‌ی من }}
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێ { ئه‌و
که‌سه‌ی بم بینێ هه‌قی بینیوه و ناچێته ناو دۆزه‌خ }
ئه‌توانین بڵێین بینینی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد (د.خ)
زۆر باشه مانای کردنه‌وه‌ی ده‌رگای خێر‌و خۆشی ی و کامه‌رانی و
سه‌رکه‌وتنه .
(3): بانگ دان ::
ئه‌گه‌ر بانگه‌که له مانگی حه‌ج دا بێت مانای حه‌جه
، یان خۆ ئاماده کردنه بۆ جه‌نگ ، یان مانای دزیه‌ك ئه‌کرێت ،
ئه‌و که‌سه‌ی
هاوسه‌ری نه‌بێت و بانگ بدات زه‌ماوه‌ند ئه‌کات ، بانگ
دان پشت له قیبله و به ڕوی ڕه‌ش باش نی یه ، بانگی ئاسایی ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر میناره‌ی مزگه‌وت
بێت و له کاتی ده‌ست نیشان کراوی خۆی دا بێت زۆر باشه
، ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌رجانه‌ی تیا نه‌بوو باش نی یه .
(4): ئایه‌ته‌کانی قوڕئانی پیرۆز ::
ئه‌گه‌ر ئایه‌تی ڕه‌حمه‌ت بێت و ئه‌و که‌سه‌ی
ئایه‌ته‌کانی ئه‌خوێند مردوبێت ئه‌و مردوه له ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره
دایه ، ئه‌گه‌ر ئایه‌تی سزا بێت ، خوای گه‌وره ئه‌و مردوه سزا
ئه‌دات ، ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌کان ئایه‌تی ئاگادار کردنه‌وه بێت و ئه‌و
که‌سه‌ی ئه‌ی خوێند زیندوو بێت، پێش ئه‌وه‌ی کارێکی نا ڕه‌وا بکات خوای
گه‌وره ئاگاداری ئه‌کاته‌وه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئایه‌تی سزا و ئازار
بخوێنێ و بگاته ئایه‌تی ڕه‌حمه‌ت و نه‌یخوێنێته‌وه ئه‌و که‌سه
هه‌میشه غه‌م و خه‌فه‌تی به‌رده‌وام ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر ئایه‌تی مژده
بێت ئه‌وه خێر‌و خۆشی یه .
(5): پارشێو {سحور} ::
پارشێوی به‌ڕۆژوو بوو له خه‌ودا مانای فێڵ و پیلانی دوژمنانه ،
هه‌روه‌ها تۆبه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له ڕێ ی ڕاستی ئایین لایان
داوه و یاخی بوونه ، هیدایه‌ته بۆ بێ باوڕان ، ڕزقێکی فره‌وانه .
(6): حه‌ج ::
ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له ده‌ورو به‌ری که‌عبه‌ی
پیرۆز بسوڕێته‌وه‌و مه‌ڕاسیمی حه‌ج بکات باری ئایینی زۆر باشه وڕزقی
فره‌وانه و که‌سێکی ڕاست گۆیه ، ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی
ئه‌داته‌وه و ئاسوده ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ کاتی
حه‌جه‌و ئه‌ویش له ڕێگه‌یه و به‌ره‌و حه‌ج ئه‌چێت ئه‌گه‌ر نه‌خۆش
بێت چاك ئه‌بێته‌وه یان له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت ئه‌گاته جێ ی مه‌به‌ست
، بازرگان‌یش بێت قازانج ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر نه‌چوبێته حه‌جیش له
داهاتوودا ئه‌چێته حه‌ج ، ئه‌و که‌سه‌ی له ماڵه‌وه بێت و به‌نیازی
ڕۆیشتن بۆ حه‌ج بچێته ده‌ره‌وه باش نی یه ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بێت
ئه‌مرێ ، بازرگان بێت زه‌ره‌ر ئه‌کات ، له‌سه‌ر سه‌فه‌ر بێت ناگاته
جێ ی مه‌به‌ست .
(7): دۆزه‌خ ::
ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ له ناو ئاگری دۆزه‌خ
دایه کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناپه‌سه‌ند ئه‌کات ، ئه‌گه‌ر به‌سه‌لامه‌تی
له ئاگره‌که ده‌رچێت مانای ئه‌وه‌یه توشی غه‌م و خه‌فه‌تی دونیا
ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ ئاگری لێ نزیك ئه‌بێته‌وه
توشی گیر‌و گرفتی حاکم و کار به‌ده‌ست ئه‌بێت
هه‌روه‌ها زیانێکی زۆریشی لێ ئه‌که‌وێ ، ئاگر ئاگاداری
یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له ڕێی ئیسلام لایان داوه بۆ ئه‌وه‌ی تۆبه
بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ڕێی حه‌ق و ڕاسته‌قینه که ڕێی ئیسلامه
، هه‌روه‌ها ئه‌توانین بڵێین ئاگر به مانای هه‌ژاری و زیندان و مل
که‌چی وپاره‌ی حه‌رام و دراوسێ ی خراپ و زیناو پیاو کوشتن و نوێژ
نه‌کردن دێت .
(8): جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان ::
مانای خۆشی و شادی و کامه‌رانی یه ، قه‌بووڵ بوونی تۆبه‌کردنه ، ئه‌و
که‌سه‌ی له ماڵ و موڵك زه‌ره‌ری کردبێ یان شتێکی لێ وون بوبێت
وله‌خه‌ودا ببینێ له‌جه‌ژنه زه‌ره‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه قازانجیش
ئه‌کات یان شته وون بوه‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، هه‌روه‌ها جه‌ژن به
مانای زیاده مه‌سره‌فیش دێت .
(9): جه‌ژنی قوربان ::
گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆشی و کامه‌رانی یه ، رزگار بوونه له
تیا چوون ، زیندانی کراو له جه‌ژنا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، قه‌رزار
له خه‌ودا له جه‌ژنا بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه .
(10): خزمه‌ت کردنی هه‌ژارو پیاو چاکان::
ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ خزمه‌تی هه‌ژارو پیاو
چاکان ئه‌کات و فه‌رمان و داواکاریان به جێ ئه‌هێنێ ئه‌و که‌سه خوای
گه‌وره لێ ی ڕازی یه‌و ده‌رگای خێر‌و خۆشی بۆ ئه‌کاته‌وه و پاشه
ڕۆژێکی باشی له پێشه .
(11):خزم و که‌س و کاری پیغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد {د.خ}
::
بینینیان له خه‌ودا مانای دایك و زه‌ماوه‌ند و خیرو خۆشی و منداڵه
به تایبه‌تیش کچ ،
بینینی عائشه {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای ناوبانگ و
ده‌سه‌ڵات و پایه به‌رزی و به‌ختی چاكه له‌لای باوك و هاوسه‌ردا ،
بینینی حه‌فصه {خوا لی ی ڕازی بێت } مانای نازو مه‌کر
بازی یه ،
بینینی فاطمة ی کچی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن محمد {د.خ}
مانای له ده‌ست چونی باوك ودایك وهاوسه‌ره ،
بینینی حسن و حسین مانای شه‌ڕ و ئاژاوه‌و شه‌هید بوونه
.
تا به‌شی داهاتوو خواتان له‌گه‌ڵ .
www.xawnama @
hotmail.com
باوکی ڕه‌نج
2008-09-22
|