|
خه‌ونامه‌ی کوردی
به‌شی ده‌یه‌م
(1): گوڵ :
له‌خه‌ودا پیاوێکی شکۆمه‌ندو به ناو بانگ و به شه‌ڕه‌فه ، یان
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌یه که دوورن لێت ، گوڵ لێکردنه‌وه
له باخچه مانای پایه به رزی و به‌ده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی یه ،
هه‌روه‌ها گوڵ ئافره‌تێکه یان جیا ئه‌بێته‌وه یان ئه‌مرێ ، هه‌روه‌ها
ووتراوه گوڵ بازرگانیه تی یه‌و نامێنێ یان خۆشی و شادی یه بۆ
ماوه‌یه‌کی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، کوڕ‌و کچی گه‌نج له خه‌ودا گوڵیان
له سه‌ر سه‌ربێت زه‌ماوه‌ند ئه‌که‌ن ،ڕۆنی گوڵ زیره‌کی یه ،
بڕینه‌وه‌ی دار‌و دره‌ختی گوڵ غه‌م و خه‌فه‌ته ،گوڵی زه‌رد نه‌خۆشی یه
، گوڵی سوریش پاره‌و جوانی یه ، گوڵی سپیش پاره‌یه‌کی که‌مه .
(2): کانی :له‌خه‌ودا
ڕزق و خێر‌و به‌ره‌که‌ته‌و به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌سته ، ته‌قینی یه‌ك
کانیاو له‌ناو ماڵ خێر‌و خۆشی یه به‌ڵام ته‌قینی کانی زۆر له‌ناو ماڵ
باش نی یه‌و کاره‌ساته ، هه‌روه‌ها ته‌قینی کانی ئاو له ناو دیواری
ماڵه‌که باش نی یه ، ده‌ست نوێژ شوشتن به ئاوی کانی زۆر باشه ،
گه‌یشتنی ئاوی کانی بۆ ناو ماڵ خێر و خۆشی و رزقه ئه‌گاته ئه‌و ماڵه
.
(3): پێکه‌نین :
پێکه‌نین به‌ده‌نگی نزم وه‌ك زه‌رده خه‌نه خؤشی و شادی یه ،
پێکه‌نین به ده‌نگی به‌رز گریانه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك به دڵه‌وه پێ
بکه‌نێ مژده‌ی ئه‌وه‌یه کوڕیان ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له‌سه‌ر خۆ
وه‌ك زه‌رده خه‌نه پێ بکه‌نێ ئه‌و که‌سه پیاو چاکه ، ئه‌گه‌ر زه‌وی
پێ بکه‌نێ ئه‌و ساڵه کشت و کاڵ باش ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ
له‌و دونیایه باری زۆر باشه .
(4): ئاو :
له خه‌ودا ژیانێکی خۆشه ، بینینی ئاو له‌ناو ماڵ خۆشی و شادی و
پاره‌و ماره‌بڕین و زه‌ماوه‌نده ، ئاوه‌که زۆر پاك بێت هه‌رزانی
ئه‌بێت ، ئاو خواردنه‌وه زۆر باشه ، ئاو خواردنه‌وه‌ی زۆر ته‌مه‌ن
درێژی یه ، هه‌روه‌ها ووتراوه ئاو فیتنه‌و ئاژاوه‌یه له ئایین دا
، ئه‌و که‌سه‌ی به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ هاوسه‌ره‌که‌ی کوڕی ئه‌بێت ،
ئه‌و که‌سه‌ی لهبهرداغێك دا ئاوی پاك بخواته‌وه ئه‌و که‌سه
له‌هاوسه‌ره‌که‌ی یان له کوڕه‌که‌ی پاره وه‌رئه‌گرێت ، خواردنه‌وه‌ی
ئاوی گه‌رم غه‌م و خه‌فه‌ته ، شه‌ربه‌یه‌ك ئاو پاره‌ی هه‌ڵگیراوه ،
ئاوی مه‌ند زیندانه ، به‌کارهێنانی ئاوی گه‌رم به‌ڕۆژ ئازار‌و سزایه
به شه‌ویش ترسه له جنۆکه ، ئاوی سوێر ماندو بوونه لهپێناوێ
په‌یداکردنی ڕزق دا ، ئاوی پیس پاره‌ی حه‌رامه ، ئاوی ڕه‌ش باش نی
یه ئاوی زه‌رد نه‌خۆشی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی ده‌م وچاوی خۆی له ناو
ئاودا ببینێ ئه‌و که‌سه له‌گه‌ڵ خزم و که‌س و کاری دا چاکه ئه‌کات ،
ته‌ڕبوونی جل و به‌رگ سه‌فه‌ره یان زیندانه ، یه‌کێك هاوسه‌ره‌که‌ی
دوو گیان بێت به‌رداغێك ئاوی بدرێتێ و به‌رداغه‌که له ده‌ستی بکه‌وێ
و بشکێ ژنه‌که‌ی ئه‌مرێ ، ئه‌گه‌ر ته‌نها ئاوه‌که‌ی بڕژێ و
به‌رداغه‌که نه‌شکێ منداڵه‌که‌ی ئه‌مرێ و ژنه‌که‌ی سه‌لامه‌ت ئه‌بێت،
خۆ شۆرین به ئاوی سارد تۆبه و چا بوونه‌وی نه‌خۆشی و
بهڕهڵڵاکردنی زیندانی و ته‌واو بوونی ترسه ، ئه‌و که‌سه‌ی ئاو
له‌بیر ده‌ربهێنێ ئه‌و که‌سه به فێڵ پاره‌ی ده‌ست ده‌که‌وی .
(5):ئاوده‌ست (توالێت):
شوێنی هه‌سانه‌وه‌و پاك و ته‌میزی یه ، هه‌روه‌ها به مانای گیروگرفت
و ڕزگار بوون له‌و گیر‌و گرفته دێت ، ئه‌گه‌ر ئاوده‌سته‌که بؤنی
نه‌بێت ئافره‌تی ئه‌و ماڵه ئافره‌تێکی ڕه‌وشت پاکه ، ئه‌گه‌ر
ئاوده‌سته‌که پاك نه‌بێت و بۆنیشی هه‌بێت ئافره‌ته‌که ڕه‌وشتی باش نی
یه و له ڕێ لای داوه ، ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆنی هه‌بێت ئه‌و ئافره‌ته
زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته و به‌سه‌ر مێرده‌کی زاڵه‌و ناو بانگیشی ده‌رکردوه
، قولیی بیری ئاوده‌ست سه‌ختی کاروباری ئه‌و که‌سه ده‌رده‌بڕێ ،
ئه‌گه‌ر بیره‌که پڕ بووبێت هاوسه‌ری ئه‌و که‌سه‌ی خه‌وه‌که‌ی بینیوه
دوو گیانه ، ئاوده‌ست ماڵین زه‌ره‌رو زیان و هه‌ژاری یه ، بیری
ئاوده‌ست پڕ بێت و لێ ی بڕوا ئه‌وه غه‌م و خه‌فه‌ته ، ئه‌و که‌سه‌ی
بکه‌وێته ناو بیری ئاوده‌ست و لێ ی ده‌رنه‌چێ زیندانی ئه‌کرێت
،ئاوده‌ست به‌مانای خزمه‌ت کاری ناو ماڵیش دێت .
(6): ئاوێنه :
له‌خه‌ودا خه‌یاڵ و له‌خۆ بایی بوونه ، ئه‌وکه‌سه‌ی ته‌ماشای ئاوێنه
بکات و ببینێ ڕیشی ڕه‌شه به‌ڵام خۆی به‌م جۆره نه‌بێت ئه‌و که‌سه
له‌لایه‌ن خه‌ڵکی ڕێزی لێ ئه‌گیرێ ، ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی لێ ی
دوور بێت و سه‌یری ئاوێنه بکات هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ئه‌گه‌ڕێته‌وه ،
ئه‌گه‌ر گه‌نج بێت و هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌و که‌سه زه‌ماوه‌ند ئه‌کات
،ئه‌گه‌ر فه‌رمان به‌ری ده‌وڵه‌ت بێت له‌سه‌ر کاره‌که‌ی لا ئه‌بردرێ ،
ئه‌و که‌سه‌ی ئاوێنه‌که‌ی بشکێ هاوسه‌ره‌که‌ی ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك
به چاکی له‌ئاوێنه ته‌ماشای خۆی بکات و بیر بکاته‌وه ئه‌و که‌سه
غه‌م و خه‌فه‌تی نامێنێ، ئاوێنه‌ی ژه‌نگاوی باری ژیانی ئه‌و که‌سه
ده‌رده‌بڕێ ، ئاوێنه‌ی زێڕین زۆر باشه هه‌روه‌ها ووتراوه ئه‌وکه‌سه‌ی
زۆر ته‌ماشای ئاوێنه بکات خوای گه‌وره لێ ی ڕازی نی یه ، نه‌خۆش
ته‌ماشای ئاوێنه بکات ئه‌مرێ ، ئافره‌تی دوو گیان ته‌ماشای ئاوێنه
بکات کچی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ماشای ئاوێنه بکات کوڕی یان
ئه‌بێت ، زیندانی کراو ته‌ماشای ئاوێنه بکات به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت.
(7): ته‌ڵاق :
بؤ ئه‌و که‌سه‌ی هاوسه‌ری نه‌بێت مانای گۆڕینی باری ژیانیه‌تی ،بؤ
ئه‌وکه‌سه‌ی هاوسه‌ری هه‌بێت مانای ئه‌وه‌یه باری ژیانی باتڵه ، بۆ
نه‌خۆشیش مردنه ، ئه‌وکه‌سه‌ی له‌خه‌ودا هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات
دهوڵامهند ئه‌بێت ، ئه‌و که‌سه‌ی یه‌ك جار هاوسه‌ره‌که‌ی ته‌ڵاق بدات
و ده‌رفه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌بێت ئه‌و که‌سه له ئیش و کاری ئێستای
دوور ئه‌که‌وێته‌وه ، ئه‌و ئافره‌ته‌ی له خه‌ودا ته‌ڵاق بدرێت
ئه‌مرێ .
(8):جل و به‌رگ :
له زستان له خه‌ودا بیبینی باشتره له‌وه‌ی له هاوین دا بیبینی ،
ئه‌و که‌سه‌ی بۆ یه‌که‌م جار جۆره جل و به‌رگێك له به‌ر بکات که
پێشتر له به‌ری نه‌کردبێ ئه‌و که‌سه به‌ره‌و ده‌ست کورتی و هه‌ژاری
ده‌چێت ، جل وبه‌رگ پیاوێکی سه‌رۆکه ، جل و به‌رگ بۆ بازرگان سه‌ر
مایهیهوبۆ مه‌لاو زانیار زانسته ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا ببینێ جل
و به‌رگی پیس بووه ئه‌و که‌سه گومان له ڕزقی ده‌کرێت ، جل و به‌رگی
هاوین باش نی یه چونکه گه‌رمای هاوین غه‌م و خه‌فه‌ته ، جل و
به‌رگ به پێ ی جۆر‌و ڕه‌نگ ده‌گۆڕدرێ، ئافره‌ت له خه‌ودا جل و به‌رگی
پیاوی له به‌ر بێت زۆر باشه ، ئه‌گه‌ر پیاویش له خه‌ودا جل و به‌رگی
ئافره‌تی له به‌ر بێت مانای غه‌م و خه‌فه‌ت و ترسه .
(9): دز :
له خه‌ودا نه‌خۆشی یه ، ئه‌گه‌ر دزه‌که ڕه‌ش بێت ئه‌وه ڕه‌ش بینی
یه ئه‌گه‌ر سوور بێت ئه‌وه له‌ناو خوێنه ئه‌گه‌ر زه‌رد بێت زه‌ردوه
ئه‌گه‌ر سپی بێت به‌ڵغه‌مه ، دز له‌خه‌ودا شتێ بدزێ پیاوێك ئه‌کوژێ ،
دز له خه‌ودا به مانای پادشای ڕوح کێشانیش دێت ، هه‌روه‌ها دز مانای
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و که‌سه‌یه که دووره لێت ، دز بچێته ماڵێك و ئه‌و
ماڵه نه‌خۆشی تیا بێت نه‌خۆشه‌که ئه‌مرێ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش دز بکوژێ
چاك ئه‌بێته‌وه ، دز بچێته ماڵێك و ئه‌و ماڵه کچێکی گه‌نجیان هه‌بێت
ئه‌و کچه خواز بینی ئه‌کرێت ،دز پیاوێکی زینا که‌رو فێڵ بازه ،
له‌وانه‌یه دز شێر و مارو شه‌یتان و چاو نه‌فه‌س بێت .
(10): زبڵ خانه :
زبڵ خانه له خه‌ودا دونیایه زبڵیش پاره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌خۆش
بێت یان دڵ ته‌نگ بێت خۆی له زبڵ خانه دا ببینێ یان زبڵ خانه‌یه‌ك
بکڕێ یان زبڵ خانه‌یه‌کی ده‌ست که‌وێت چاك ئه‌بێته‌وه و دڵخۆش و
کامه‌ران ئه‌بێت ، هه‌روه‌ها ووتراوه زبڵ خانه له خه‌ودا پاره‌و ژن
هێنان و شوکردن وچاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و کامهرنی یه ، خۆ ڕووت
کردنه‌وه له زبڵ خانه دا ده‌ست کورتی و هه‌ژاری و مردنه .
تا به‌شی داهاتوو به خواتان ئه‌سپێرم خواتان له گه‌ڵ
:::::::::::: باوکی ڕه‌نج :::::
:::2008-08-15::::::::::::
|