|
به‌ره‌و
کۆنفرانس
له
چاوگێڕانه‌وه به شێوازی کاندیت کردن و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و
ده‌سته‌ی باڵا له کۆنفرانسه‌کانی پێشووی کۆمه‌ڵه‌دا،له ڕاستی‌دا
شێوازێکی ناسه‌رکه‌وتووه،ئه‌ویش وه‌ك هه‌موو ده‌زانین پاش ئه‌وه‌ی
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی کۆنفرانس داوا ده‌کات له‌ئاماده‌بوان کێ
خۆی کاندید ده‌کات بۆ هه‌ڵبژاردن، ناوی خۆی تۆمار بکات، که‌س
ئاماده نابێ ئینجا ده‌بێت به داواکردن له‌م له‌و وه پرێس
خستنه‌سه‌ر ئه‌م ئه‌و، لێره‌وه به‌ڕای من جارێکی تر کاره‌سات
ده‌ست پێ‌ده‌کاته‌وه، چوونکه کاندید کراو ئاماده‌نیه‌بۆ ئه‌و شوێن
و ئه‌رکه. به‌ڵام ڵێره‌دا پرسیاری گرنگ دێته به‌رده‌م
ئایا بوونی کۆمه‌ڵه له خودی خۆی‌دا پێویسته؟ ئه‌گه‌ر پێویسته
بۆ‌چی ئه‌ندامان خۆیان کاندید ناکه‌ن؟
بۆ‌چی
که‌س ئاماده‌نیه که له ڕێکخراوێکی کلتوری
نه‌ته‌وه‌که‌ی‌دا له نامۆیی‌دا خۆبه‌خشانه کاربکات؟ پێم وایه
ئه‌گه‌ر خاوه‌نکاری هه‌ریه‌که‌مان چه‌ند بیه‌وێ ئه‌توانێ به ئۆڤه‌ر
تید کارمان پێ بکات به‌ڵام ئاماده‌نین که‌ساته‌وه‌ختێك کار بۆ
کلتوری خۆمان بکه‌ین، بۆیه من پێم وایه که ئه‌م پرسانه
له‌کۆنفرانس یه‌کاڵا بکرێته‌وه، له ڕاستی دا چه‌ند جار پێشنیاری
ئه‌وه‌م کرد له ڕابووردوودا که ئێمه‌ش ده‌بێت وه‌ك هه‌موو ئه‌و
ڕێکخراوانه‌ی تر لیژنه‌یه‌کی هه‌میشه‌یمان هه‌بێت که پێی ده‌وترێ
کۆمته یان لیژنه‌ی کاندیت وه‌ڕێکخستنی هه‌ڵبژاردن، که
کۆمیته‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بێت له ده‌سته‌ی باڵا هه‌ستێت به ده‌ست
نیشان کردن‌و ئاماده‌کردنی کاندیده‌کان، به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئه‌وه‌پێشنیاره‌کان هه‌روه‌ك خۆی مایه‌وه، هیوادارم کۆنفرانس
ئه‌م پرسه‌ش کۆتایی پێبهێنێ
به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆنفرانس له ده‌دوازده‌ڕۆژێکی داهاتوو
ده‌به‌سترێ کات له‌به‌رده‌م دا نه‌ماوه،
خۆزگه ئه‌و که‌سانه‌ی له‌خۆیان ڕاده‌بینن له‌ژن و پیاو وه هه‌ست
به‌به‌ر‌پرسێتی ده‌که‌ن بوێرانه ناوی خۆیان هه‌ر له‌ئێسا‌ته‌وه
ئاشکرابکه‌ن بۆ کاندیت کردن له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی‌دا ،وه‌کار بۆ
کۆنفرانسێکی
گه‌رم‌و گوڕ‌و سه‌رکه‌توو بکه‌ن گیانی‌پێش بڕكێ له‌پێناوی
هه‌ڵساندنه‌وه چالا‌کردنی ڕۆڵێ کۆمه‌ڵه،وه نێرگز ئاماده‌یه هه‌موو
هاوکاری‌یه‌کتان بکات له‌بڵاوکردنه‌وه‌ی بۆ‌چوون‌و به‌رنامه‌تان
به
ئومێدی کۆنفرانسێکی سه‌رکه‌وتتو
باوکی بیره‌وه‌ر
2008.11.09
|