|
کۆنفرانسی کۆمه‌ڵه به سه‌رکه‌وتویی کۆتایی هات
ڕۆژی
یه‌ك‌شه‌مه 2008.11.23
کاتژمێر
1600 له‌هۆڵی فیه‌ل کۆنفرانسی‌نائاسایی
کۆمه‌ڵه به‌سه‌رکه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو،
له سه‌ره‌تاوه ئاماده‌بوان ده‌قیقه‌یه‌ك وه‌ستان
بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان، پاشان لیژنه‌یه‌ك
بپێکهێنرا بۆ سه‌رپه‌رشتی کۆنفرانس، له‌سه‌ره‌تاوه
ڕاوێژ وباسێکی گه‌رم‌وگوڕ کرا له مه‌ڕ ڕێژه‌ی
ئاماده‌بوان ، دواخستن یان دوانه‌خستنی کۆنفرانس،
پاشان به‌سه‌رجه‌می‌ده‌نگه‌کان بڕیاردرا که
کۆنفرانس ببه‌سترێ به‌شێوه‌یه‌کی نائاسایی،
پاشان سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه به‌ووردی چاڵاکیه‌کانی
ئه‌و ماوه‌ی باس‌کردو هه‌موو ته‌نگه‌به‌ری‌یه‌کانی
کار‌و نوشستی یه‌کانی
کۆمه‌ڵه‌ی
وهۆکاره‌کانی ڕوون‌کرده‌وه. به‌شێوه‌یه‌کی
بابه‌تیانه هه‌موو پرسه‌کان تاوتووێ کرا، له ناو
ئه‌وپرسانه‌دا نه‌بوونی ڕاپۆرتی دارایی
له‌به‌ر وون بوون دیارنه‌مانی به‌رپرسی‌دارایی
که‌هه‌موو دیکیومێنته‌کان ل‌لایی
ئه‌ون،له‌هه‌مان‌کاتدا بڕی داهاته‌کان دیاری کرا و
خه‌رجی یه‌کانیش‌بڕێکی باش خرای ڕوو به‌ڵام
بڕیاردرا که ده‌سته‌ی باڵی نوێ
وله‌گه‌ڵ‌ده‌سته‌ی‌باڵای پێشوو به‌هاوکاری ڕاپۆرتی
دارایی له کۆنفرانسی پێشوو 07.01.13 هه‌تا 08.11.23
ئاماده‌بکه‌ن، پاشان ده‌ست کرا به پێاچوونه‌وه‌ی
په‌یڕه‌وی ناوخۆوبه‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه به ڕاوێژ‌و
باسێکی گه‌رم‌وگوڕه‌وه هه‌ندێك چاکسازی له
به‌رنامه‌و په‌ڕه‌وی داکرا ، پاشان ده‌ست به
هه‌ڵبژاردن کرا ده‌سته‌ی باڵایی نوێ هه‌ڵبژیرا،
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه کۆنفرانس نزیکه‌ی پێنج
کاتژمێری خایاند له باروکه‌شێکی دیموکراتی‌و
له‌یه‌ك‌تێگه‌شتن، وه‌ناوی کۆمه‌ڵه‌ش بوو به
کۆمه‌ڵه‌ی کولتوری کوردی نێرگز له‌بوسکه‌رود،
هه‌روه‌ها سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه ده‌سته‌ی باڵا خۆی
ده‌ست نیشانی ده‌کات وه ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی
ده‌نگی به‌ده‌ست هێنا یه‌ك ده‌نگی زیاده‌ی بۆ خۆی
تۆمارکردوه ئه‌ویش مامۆستا هاوکار بوو. نێرگز
پیرۆزبایی له براده‌رانه ده‌کات وه‌ده‌ست خۆشیش
له‌هه‌موو ئاماده‌بوان ده‌کات که‌کارێکی چاکیان
به ئه‌نجام گه‌یاند له ڕێکخستنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵه‌که‌مان له‌هه‌مان کاتدا هه‌ڵوێستی
بوێرانه‌و واقیعیانه‌ی سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه کاك له‌تیف
جێگه‌ی ڕێزه‌و ده‌وری هه‌بوو له‌یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی
هه‌ندێك پرس، هیوای سه‌رکه‌وتن‌و
به‌ره‌وپێش‌چوونی کۆمه‌ڵه‌ش ده‌خوازین
ده‌سته‌ی باڵای نوێ
|
 |
 |
 |
 |
|
ناصح عبدالرحمان |
سوعاد خان |
ئاسۆ کمال |
خوناوخان |
|
 |
 |
|
|
|
ئاوڕ خان |
شه‌ونم‌خان |
له‌نجه‌خان |
سعدون حمه فره‌چ |
| |
 |
|
|
| |
هاوکار ئه‌حمه‌د |
|
|
هه‌ندێك ووێنه له هۆڵی
کۆنفرانس
|