به‌خێربێن‌ بۆ ماڵه‌په‌ڕه‌ی‌کۆمه‌ڵه‌ی‌ کولتوری‌ کوردی‌ نێرگز له‌بوسکه‌رود                      به‌خێربێن‌ بۆ ماڵه‌په‌ڕه‌ی‌کۆمه‌ڵه‌ی‌ کولتوری‌ کوردی‌ نێرگز له‌بوسکه‌رود                    به‌خێربێن‌ بۆ ماڵه‌په‌ڕه‌ی‌کۆمه‌ڵه‌ی‌ کولتوری‌ کوردی‌ نێرگز له‌بوسکه‌رود

 

 

 

 

 

كامه رانی  چی یه ؟

زۆربه ی خه ڵكی وا ئه زانن كه كامه رانی چێژلێ وه رگرتنه له ڕاستیش دا هیچ په یوه ندیه كیان پێكه وه نی یه ، چونكه تۆ له كاتی یاری كردن و نان خواردن ومه له كردن و به جێ هێنانی ئه ركی هاوسه ریه تی و ده یه ها كاری تر بۆ ماوه یه كی كه م چێژ وه رئه گری و كه له و كاره ته واو ئه بیت خۆشی یه كه شی ته واو ئه بێت

كه باسی  ڕابوردومان ئه كه ین له ڕۆژانی منداڵی یه وه تا ئیستا  ته ‌‌‌‌‌نها  وه ك  بیره وه ری دێته به ر چاومان له وانه یه  له و كاته دا  چێژێكی تایبه تی هه بووبێت

به ڵام ئێستا هه ست به و خۆشی یه ناكه ین  .

كه  ئه چیته  باخچه یه ك  یان ته ماشای فلیمێك یان پڕوگڕامێك و یان یاری  تۆپی یێ ئه كه یت تا ڕاده یه ك  ئه هه سێیته وه و گیرو گرفتی ئه و ڕوژه ت له بیر

 ئه چێت له وانه یه له و كاته دا زۆر پێ بكه نی ، ئه مه به هیچ جۆرێك كامه رانی نی یه چونكه بۆ ماوه یه كی كه م به رده وام ئه بێت و له پڕێك دا ته واو ئه بێت،

كامه رانی له پاش ته واو بوونی كاره كه  ده ست پێ ده كات و له چێژ وه رگرتن  پته وترو  قولتره .

له وانه یه  كامه رانی ئازاری زۆریشی له گه ڵ دا بێت ، بۆ نمونه دایك كه منداڵی ئه بێت ئازارێكی زۆری هه یه به ڵام   كامه ران و دڵخۆشه چونكه منداڵی ئه بێت ،

كه منداڵه كه شی ئه بێت سه ره ڕای ئه وه ی هێشتا ئازاری زۆره  پێ ئه كه نێت  و سه یری منداڵه كه ی ئه كات و پڕ به دڵ خۆشحاڵه چونكه منداڵی بووه ، لێره دا

 ئه ڵێم  ئه و  كه سه ی  نایه وێت  ئازار بكێشێ  هه ست به كامه رانی  ناكات .

ئایا كامه رانی  پاره  كۆكردنه وه یه ؟

ئێمه هه موومان له منداڵی بچوكه وه تا  پیره مێردیش  حه زمان له پاره كۆكردنه وه یه ، هه موومان ئه زانین پاره چی یه بۆیه به دوای ئه گه ڕێین و ئه ی پارێزین

هه موومان بۆ ده سته به ر كردنی  خواردن و پێداویست  پێویستیمان پێ ی هه یه ، ئه گه ر پاره مان نه بێت چۆن ئه ژین وكاروباری ڕۆژانه مان به ڕێوه ئه به ین

 خه ڵكی وا ده زانن پاره سه ر چاوه ی كامه رانی یه منیش ئه ڵێم پاره شتێكه و كامه رانیش شتێكی تره ، پاره ی زۆر كامه رانی زۆر نا به خشێ له وانه یه پاره ببێته

 جێ ی غه م و خه فه ت بۆ خاوه نه كه ی ، هه ندێ جار پاره ده بێته هۆی كامه رانی  به تایبه تی له و كاته ی كه خاوه نه كه ی له پێناوی خێربۆ خۆی و بۆ خه ڵكی

خه رجی بكات و سودی لێ وه ر بگرێت ،پاره تا لێمان جیا نه بێته وه سودی نابێت ، هه ر چه ند پاره خه رج بكرێت خاوه نه كه ی سه ر به رزئه كات و هه ر چه ند

ڕه زیلی و پیسكه یی لێ بكرێت خاوه نه كه ی شه رمه زار ئه كات ، له ڕاستی دا كه س ناتوانێ بچێته بازار و به دینارو دۆلاركامه رانی بكڕێت ، پاره چی یه ئه گه ر

له پێناوی دا ته ندروستی و خۆشه ویستی و نیشتمان و ئاسایش له ده ست بده یت .

یه كێ له دانایان ئه ڵێ : ئه و ئاده میزاده ی وا ئه زانێ ئه توانێ به درێژایی ته مه نی كامه ران بێت ئه وه شێته ، ژیانی ڕاسته قینه ئه وه یه له پاش غه م و خه فه ت

 هه ست به كامه رانی بكه یت ، كامه رانی كات و شوێن و ته مه ن و هۆ ی تایبه تی  نی یه ، له هه موو كاتێك و له هه موو شوێنێك و له هه موو بارو دۆخێك دا

ئه توانی كامه ران بیت ، بچوكترین شت كه پێ ی كامه ران بیت ئه وه گه وره ترین شته ، منداڵ كه به شتێك یاری ئه كات  زۆر پێ ی  خۆشه ،  له وانه یه ئێمه

  گاڵته به و شته بكه ین ،  كامه رانی  ئه وه یه  به دوای  بگه رێیت  نه ك  به ئاسانی  ده ستت كه وێت .

خوای گه وره كه ئێمه ی خه ڵق كرد هێز و لاوازی و جوان و ناشرین و ڕۆژ و شه و و گوڵ و دڕك و میوه  و تۆكڵ و ده وڵه مه ند و پێداویستی  ده ست نیشان كرد

هه موو جۆره تام و چێژ لێ وێرگرتنه كان  كه ڵه ئه قڵی  ئاده میزاد  به ده ره  له به هه شت دا هه یه ، ئه مه ش پێ ی ئه ڵێن كامه رانی و ژیان و هه سانه وه ی     ڕاسته قینه ، ئه وكه سه ی ئه م جۆ ره كامه رانی یه ی ئه وێت ئه بێ ڕێگه ی هه ق په یڕه و بكات و نابێ ژیانی دونیاش پشت گوێ بخات ڕاسته ژیانی دونیا  بۆ

 ماوه یه كه و نامێنێ و ژیانی به هه شت هه تا هه تایه به رده وامه به ڵام بایه خ دان به ژیانی دونیاش پێویسته .

كامه رانی  ئه وه یه  ده رون و نه فسی ئا ده میزاد  ڕه زامه ند وئارام بێت ، كامه رانی بێ دڵنیایی نابێت دڵنیایش بێ باوه ڕ به خوا نابێت ،   باوه ڕ بوون به خوا

له دوو لاوه كامه رانی ئه به خشێ  یه كه میان ڕێگه ی تاوان وكرده وه ی نا ڕه وا  ئه بڕێت  ،دووه میشیان دڵنیای ئه به خشێ كه گرنگترین مه رجی كامه رانی یه

ئه و كه سه ی بێ ئیمان بێت ده بینی هه میشه دوو دڵ و ناڕه حه ت و ترسنۆكه و له هه موو شتێك ئه ترسێ ، به ڵام ئه و كه سه ی ئیمان داره  له خوا نه بێت له

هیچی تر ناترسێ و هه موو كاتێك پشت به خوای گه وره ئه به ستێت وگیرو گرفته كانی به ئاسانی چاره سه ر ئه كرێت وهه میشه چاوی بڕیوه ته  به هه شت كه

كامه رانی به رده وام وهه میشه یی ده به خشێ .

 

باوكی ڕه نج

‏17/‏01/‏2009‏