|
کۆمه‌ڵه
له‌چی‌دایه؟
ئه‌م ماوه‌یه چه‌ند
ڕۆژێك پشووم هه‌بوو، لێره‌و له‌وێ دۆست و براده‌رنم ده‌بینی
هه‌ریه‌که پاش سڵاو یه‌کتر به‌سه‌رکردنه‌وه، پرسیارم لێ‌ده‌کرا،ئه‌رێ
کاکه باری کۆمه‌ڵه له‌چی‌دایه؟ من‌پێم‌خۆش‌بوو که زۆر که‌س
هه‌یه له‌و ناوه‌ندی‌یه‌کوردی‌یه هه‌ر به‌په‌رۆشه بۆ هه‌واڵی
کۆمه‌ڵه‌و بوونی کۆمه‌ڵه‌به پێویست ده‌زانێ له لایه‌تریشه‌وه
نیگه‌ران بووم له‌وه‌ی که توانا‌و ووزه‌کانی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌م
ناوچه‌دا په‌رت‌و بڵاوه، پاش ئه‌وه‌ی که ساڵانی پێشوو هه‌وڵێکی
سه‌خت‌و زۆر درا بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ڕیزی ئه‌م ڕه‌وه‌نده
سه‌رکه‌وتنیش تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌ده‌ست هات، به‌ڵام جێگه‌ی
داخه که تێڕوانینی جیاواز‌و نه‌گه‌تیڤ بۆ ڕۆڵی کۆمه‌ڵه‌و
هه‌ڵسوڕاندنی کۆمه‌ڵه له پراکتیکدا ڕۆڵی کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ك له‌ناو
ڕه‌وه‌ندی کوردی به‌ڵکو له‌ناو کۆمه‌ڵکای نه‌رویجیش لاواز کردوه،
له‌کاتێکا که‌کۆمه‌ڵێ مه‌سه‌له‌ی ناسۆر و کاره‌ساتی ناو‌ره‌وه‌ندی
کوردی ڕۆژانه له‌میدیاکاندا باس ده‌کرێ‌و ده‌نوسرێ....من به‌هیچ
شێوه‌یه مه‌به‌ستم له‌توانج‌و ته‌شه‌ر دان نیه له‌که‌س به‌ڵام
ده‌مه‌وێ دیالۆگ دروست بێت تاکۆنفرانس خه‌ڵك بتوانێ ڕاشکاوانه
ده‌ست له سه‌ربرینه‌که‌دانێت‌و تاکۆنفرانسێکی سه‌رکه‌وتوو بگیرێ
1
کۆمه‌ڵه‌ی کلتوری
کوردی هه‌ر له‌دروست بوون‌یه‌وه خاوه‌ن به‌رنامه‌و
په‌ێڕه‌وی‌ناخۆی یه له‌کۆنفرانسه‌ی ساڵانه‌ش‌دا هه‌وڵی ده‌وڵه‌مه‌ند
کردن‌و چاکردنی دراوه، به‌ڵام ته‌نها ووشه‌ی سه‌رکاغه‌زه‌و
ناجێته ئاستی پراکسیسه‌وه، که‌له‌کاتێکا نوێ کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌و
به‌رنامه‌ی کارێکی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی له‌ئاستی
ئه‌رکه‌کانی‌دابێت له‌م کۆمه‌ڵگا فره‌کلتوره دا به‌بوونی کلتورێکی
زاڵی‌زۆربه‌شه‌وه
2
نه‌بوونی ژن له
ده‌سته‌ی باڵای کۆمه‌ڵه‌دا گه‌وره‌ترین که‌م کوڕی‌یه
له‌پێکهاته‌ی دا ج وه‌ك ووێنه‌ی ئه‌م ڕه‌وه‌نده له‌به‌رده‌م
کۆمه‌ڵگای نه‌رویجی‌و کۆچ‌به‌رانی‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگایه که ئه‌وانیش
ئێستا ڕێژی نزیك %10 ده‌بێت، له‌کاتێکا بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ
کۆمه‌ڵێك مۆرکمان بۆ دروست بووه که‌پێویسته به جدی وه‌ریگرین
هه‌وڵی چاره‌ی بۆ بدرێ وه‌ك خراپی مامه‌ڵه ی ژن‌و منداڵ‌و هه‌تا
کوشتن، بۆیه‌لێره‌وه تکا له خوشکان ده‌که‌م ووێنه‌ی کۆمه‌ڵه
بپارێزن و پارسه‌نگی ڕاگرن وخۆیان
بپاڵێون‌و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن کۆمه‌ڵه
بکه‌نه‌ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دیفاع کردن له‌مافی خۆیان‌و ڕاست
کردنه‌وه‌ی ووێنه‌ی شێواوی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌مان له‌ناو
کۆڕوکۆمه‌ڵی نه‌رویجی‌دا
3
ئه‌م دووساڵه‌ی دوایی
له‌ژیانی کۆمه‌ڵه‌دا بۆ خۆی تیستامێنتێ بوو، بۆیه ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی
کۆنفرانس به‌ڕێوه‌ده‌بات پێویسته،زۆربه‌و‌وردی گوێ بگرێت
له‌ثێشنیاره‌کان، کاتی‌ته‌واو به‌خه‌ڵك بدات ،ده‌نگدان پیاده‌بکات
له‌هه‌موو گۆڕانکاری‌یه‌کدا وبه‌ڕوونی بیچه‌سپێنێ یان بڵێت
ڕه‌دکرایه‌وه، له‌پاشانیش هه‌موو گۆڕنکاری‌یه‌کان ده‌سته‌ی
هه‌ڵبژێراو پابه‌ندبێت پێوه
4
نێرگز سایتی
کۆمه‌ڵه‌یه خۆزگه ده‌سته‌ی باڵا ئه‌و ئاماده‌کاریانه‌ی کردویه‌تی
بۆ کۆنفرانسی داهاتوو که‌له‌ماوه‌ی ئه‌م یه‌ك دووماانگه‌دا ده‌گیرێ،
ڕوونیان کردایه‌ته‌وه، بۆ چوونه‌کانیان بۆ دیلۆگ
بخستایه‌ته‌ڕوو. نه‌ك هه‌رده‌سته‌ی باڵا هه‌رکه‌س شتی هه‌یه بنوسێ
یان با په‌یوه‌ندی‌مان پێوه‌بکات چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ بکه‌ین
ئومێدم کۆمه‌ڵه‌یه‌کی
چالاك و یه‌كگرتوو وه کۆنفرنسێکی سه‌رکه‌وتوو
باوکی بێره‌وه‌ر
2008.09.17
|